بەردەوامیی ناڕەزایەتیی دژ بە شەڕی غەززە لە تلاڤیڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440941-بەردەوامیی_ناڕەزایەتیی_دژ_بە_شەڕی_غەززە_لە_تلاڤیڤ
مانگرتن و ناڕەزایەتیی سەرتاسەری لە فەلەستینی داگیرکراو دژ بە سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بەردەامە.
(last modified 2025-08-17T12:14:22+00:00 )
ئاب 17, 2025 10:42 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناڕەزایەتیی دژ بە شەڕی غەززە لە تلاڤیڤ

مانگرتن و ناڕەزایەتیی سەرتاسەری لە فەلەستینی داگیرکراو دژ بە سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بەردەامە.

شارۆچکەنشینانی نارازیی زایۆنی بۆ دەربڕینی تووڕەییان لە بڕیارەکانی حکومەتی نەتانیاهۆ سەبارەت بە درێژەپێدانی شەڕ، کەمتەرخەمی و تەگەرەنانەوەی ڕژێمی زایۆنی لە سەر ڕێگای ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانیان و ناڕوونبوونی چارەنووسیان، بە ئاوربەردانە تەگەری ئۆتۆمبیل چەندین جادە و شاڕێیان لە سەرتاسەری فەلەستینی داگیرکراو داخست. ئەوان خوازیاری وەستانی شەڕ لە کەرتی غەززە و ئەنجامدرانی مامەڵەی دیلبەدیل بوون. ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینانە لە ٢٥ ناوچەی فەلەستینی داگیرکراودا بەڕێوەچوو.