ئاب 23, 2025 19:23 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی باڵای حیزبوڵڵا :بڕیاری حکومەت بە فەرمی ناناسین

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی حیزبوڵڵا، جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری حکومەتی لوبنان بۆ چەکداماڵینی خۆڕاگری  بڕیارێکی نایاسایی و ناشەرعییە، وتی خۆڕاگری کولتوور و ناسنامەیەکی لەناونەچووە.

شێخ عەلی دەعموش وتیشی: ئەو بڕیارە هەڵەیەی حکومەتی لوبنان بۆ چەکداماڵینی بەرخۆدان داویەتی، نەتەنیا پێشێلکردنی جاڕنامەی نیشتمانیە، بەڵکو شەرعیەتی نەتەوەیی نییە و  ئاوەزمەندانە نییە . سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵا وتی: چۆن دەکرێت وڵاتێک کە خاکەکەی لەلایەن دوژمنەوە داگیرکراوە و ڕۆژانە پەلامار دەکاتە سەر خەڵکەکەی و ڕێگری لە گەڕانەوەی خەڵکەکەی بۆ گوند و ماڵەکانیان دەکرێت و منداڵەکانی لە لایەن دوژمنەوە بە دیل گیراون حکومەتەکەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گرنگترین  ئەندامانی  دەسەڵاتی وڵات واتە خۆڕاگری بدات ؟ ئەم بەرپرسەی حیزبوڵای لوبنان ڕوونی کردەوە: ئەمڕۆ ڕووبەڕووی  حکومەتێکین لە وڵاتدا کە بەرژەوەندیی زلهێزە بیانییەکان و فەرمانەکانیان جێبەجێ دەکات.

سەرپەیڤ