خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی سەعدە بۆ داکۆکی لە غەززە
ئهیلوول 12, 2025 18:59 Asia/Tehran
خەڵکی سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ لەپێناو پشتیوانی کردنی غەززە چەندین ڕێپێوانی بەربڵاویان لەم پارێزگایەدا وەڕێخست.
دانیشتوانی پارێزگای سەعدە لە یەمەن بە دروشمی "ئەمەگداری بە شەهیدان" پێیانداگرت لە سەر ئامادەیی تۆکمە و تەواویان بۆ داکۆکی لە خەڵکی غەززە کە لە ژێر شاڵاوی پەلاماری بەربڵاوی ڕژێمی زایۆنی و هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر بۆ کۆچپێکرانی زۆرەملیدان. خۆپیشاندەرانی یەمەنی جەختیان کرد خەڵکی یەمەن هەرگیز کۆڵ نادەن بە هیچ هەڕەشە و گوڕەشەیەک و پێبەند دەمێننەوە بەو بەڵێنەی بە فەلەستینیان داوە.