جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعەکانی لوبنان: تا کاتێک خۆڕاگری بەردەوامە، لوبنان شکست ناهێنێ
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی شیعەکانی لوبنان ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی لوبنان سەرەڕای هەمەجۆریی نەتەوەیی و تائیفی و ئایینی، وەک کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو و یەکپارچە دەمێنێتەوە
شێخ عەلی خەتیب جەختی لەوە کردەوە: کۆمەڵگای لوبنان دەبێ هەڵوێستێکی یەکگرتوو و یەکدەنگ بەرامبەر بە دوژمنی دەسدرێژکار و تاوانکاری ڕژێمی زایۆنی بگرێتەبەر، چونکە ئەم ڕژێمە سەروەری و یەکگرتوویی و بوونی ئێمە دەکاتە ئامانج، بەڵام ڕۆڵەکانی خۆڕاگری بە ڕاوەستاویی لە بەرامبەر دەستدرێژیی ڕژێمی داگیرکەر لوبنانیان پاراست و ئامانج و پلانی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە و ڕێگرییان لە هەرجۆرە سەرکەوتننیان کرد . جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی شیعەکانی لوبنان وتی: بەشێک لە ناوخۆی لوبنان هەوڵ دەدا بە فشارخستنە سەر بەرخۆدان و داماڵینی چەک ئەو شتە بەدەست بهێنێ کە دوژمنی داگیرکەر نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت. بەڵام ڕاستیەکان سەلماندیان کە خۆڕاگری لە ڕووی سەربازی و دەروونییەوە شکستی نەهێناوە وهەروا هێزمەند و پتەوە و تا کاتێ کە خۆڕاگری بەردەوام بێت، لوبنان شکست ناهێنێت.