تشرینی یه‌که‌م 04, 2025 17:36 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا: ئەوانەی باس لە داماڵینی چەک دەکەن، پێویستە دەستدرێژی زایۆنیەکان ڕابگرن

نوێنەری باڵای حیزبوڵڵا لە لوبنان وتی: ئەوانەی باس لە چەکداماڵینی خۆڕاگریی دەکەن، پێویستە سەرەتا دەستدرێژی زایۆنیەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە ڕابگرن.

حەسەن فەزلوڵڵا باسی لەوەشکرد، خۆڕاگریی ڕۆڵی خۆی لە ئازادکردن و پاراستنی لوبنان گێڕا، دوای شەڕەکەش حکومەتی نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند کە بەرپرسیارێتی پاراستنی وڵات لە ئەستۆ دەگرێت و ئەمڕۆش کە نەیتوانی ئەو بەرپرسیارێتییە جێبەجێ بکات، دەبێت دان بە لاوازیی خۆیدا بێنێ. ئەم نوێنەرەی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وتی: لە کاتێکدا ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر لوبنان دەدات و خۆی بۆ دەستدرێژییەکی فراوانتر ئامادە دەکات، بەشێک لە ناوخۆی لوبنان داوای چەکداماڵینی خۆڕاگریی دەکەن. ئەوانەی لەم هەلومەرجەدا باسی چەکداماڵین دەکەن، دەبێ شەرم بکەن.

سەرپەیڤ