لەبەندکرانی چالاکانی کاروانی جیهانیی سومود لە یەکێک لە ناوزڕاوترین زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی
تشرینی یهکهم 04, 2025 18:59 Asia/Tehran
ناوەند و یانەی دیلە فەلەستینیەکان ڕایگەیاند ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی چالاکانی کاروانی جیهانیی خۆڕاگریی سومودی لە زیندانی بیابانیی نەقەب کە یەکێک لە ناوزڕاوترین و خرابترین گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنییە، زیندانی کردووە .
لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا سوپای داگیرکەر دەستی داگرت بەسەر 42 کەشتیی کاروانی کەشتییەکانی سومود لەسەر ئاوە نێونەتەوەییەکاندا کە بەرەو غەزە بەڕێوەبوون و سەدان چالاکی جیهانیشی دەسبەسەرکرد کە لەناو ئەو کاروانەدا بوون . گرووپی مافەوانیی ناسراو بە "دادگەریی"ش ڕایگەیاند؛ پۆلیس و سوپای رژێمی زایۆنی لە بەندەری ئەشدود بە فەرمانی وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی داگیرکەر بە ئامانجی سووکایەتیکردن بە چالاکوانانی کاروانی سومود بۆ ماوەی زیاتر لە 5 کاتژمێر331 کەسیان کەلەپچە کرد و ئەوانیان لە شوێنێک دانا هەتا هەمووان بیانبینن.