بەیاننامەی سرایا ئەلقودس لە لێواری ڕۆژئاوا بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی باهۆزی ئەقسا
فەرماندەرایەتی گوردانەکانی سرایائەلقودس لە کەرتی ڕۆژئاوایی ڕایگەیاند دووهەمین ساڵوەگەڕی شەڕی باهۆزی ئەقسا بەرز ڕادەگرین شەڕێک کە قۆناغێکی نوێی لە تێکهەڵچوونەکان و شەڕ بە دژی دوژمن و شارۆچکە نشینان لە شارەکانی کەرتی ڕۆژئاوایی بە دی هێنا .
فەرماندەرایەتی سرایئەلقودس لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی لە بەیاننامەکەی خۆی بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی باهۆزی ئەقسا وتی ڕێز دەگرین لە برایانمان لە کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەو شەڕەدا لە گەڵ ئێمەدا بوون و لە سێ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆ بە دژی دوژمن بەشدارییان کرد و لەو ڕێگایەدا کۆمەلێکی گەورە لە شەهیدانی زانستوەر و فەرماندەرانی پلە بەرزی پێشکەش کرد . بۆ وێنە شەهیدی فەلەستین حاج ڕەمەزان کە بەشی دانەبڕاو لە خۆڕاگری ئێمە بۆ ڕاوەستاوی لە هەمبەر دوژمنی داگیرکراو بوو . سرای ئەلقودس جەختی کرد جیهادی خۆڕاگری درێژەی هەیە و خەبات بە دژی دوژمن تا ڕزگار بوونی قودس درێژەی هەیە بە یارمەتی خوداوەند .