ڕێپێوانی لاگرانی فەلەستینی لە یەمەن
پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ هەینی شایەتی ڕێپێوانگەلی جەماوەری بەربڵاو بوو بۆ پشتیوانی لە ڕاوەستاوی گەلی غەزە لە ماوەی دوو ساڵ شەڕی کاولکەر و دڕندانەدا .
دانیشتوانی پارێزگای سەعدە لە یەمەن ئەمڕۆ هەینی،بە دروشمی "باهۆزی ئەقسا، دوو ساڵ خەبات و فیداکاری تا سەرکەوتن" خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوانیان ئەنجامدا و پشتیوانی و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خەڵکی غەززە ڕاگەیاند و جەختیان کردەوە. نەتەوەی یەمەن خۆی بە هاوبەشێکی ئیخلاقی و نەتەوەیی لە شەڕی فەلەستین لە دژی ڕژێمی زایۆنی دەزانێت و ئەرکی ئەو نەتەوەیە تەنیا بەدروشمدان نییە، بەڵکو کردەوەی بەرچاو لە هەموو بوارەکان لەخۆ دەگرێت. خۆپیشاندەران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە متمانەیان بە بەڵێنەکانی دوژمنی تاوانکاری زایۆنیستی نییە، سەقامگیری و کۆڵنەدانی خەڵکی غەززەیان بەرز نرخاند و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی زایۆنیست کردەوە و سوپاسی هەموو ئەو لایەنە دڵسۆزانەیان کرد کە فیداکاریان کرد بۆ پشتیوانی لە غەززە، لەوانەش حیزبوڵڵای لوبنان، کۆماری ئیسلامی ئێران، و عێراق .