هێرشی ئاسمانیی پاکستان بۆ سەر پارێزگای قەندەهاری ئەفغانستان
تشرینی یهکهم 12, 2025 17:57 Asia/Tehran
ناوچەیەکی سەر سنووری لە پارێزگای قەندەهاری ئەفغانستان ئەمڕۆ کەوتە بەر هێرشی ئاسمانی سوپای پاکستان.
میدیا لۆکاڵییەکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاندووە کە سنوورەوانانی پاکستانی بە گولەهاوەن هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە سەر سنوورییەکانی پارێزگاکانی پەکتیا و پەکتیکا.کاربەدەستانی خۆجێیی وتوویانە کە کەسێکی مەدەنی لەم پەلامارانەدا گیانی لەدەست داوە.ئەم هێرشانە پاش ڕوودانی شەڕ و پێکدادانی قورسی شەوی ڕابردووی نێوان سنوورەوانانی ئەفغان و پاکستانی لە حەوت پارێزگای سنووری ئەفغانستان و پاکستان ئەنجام دراوە.سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی ٢٣ ئەفسەر و سەربازی ئەم وڵاتەی لە شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی ڕابردووی سەر سنوورەکانی پشتڕاست کردووەتەوە.