تشرینی یه‌که‌م 18, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان : حیزبوڵڵا زیندوو و بە هێزە

سەرۆکی فراکسیونی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وێڕای ئاماژە بەوەی کە شەهید سەید حەسەن نەسڕۆڵڵا بەردەوام نیگەرانی ئۆممەتی ئیسلامی بوو، وتی: تەنانەت بە شەهید بوونی سەیدی خۆڕاگری حیزبۆڵڵا زیندوو و بەهێزە .

 موحەمەد ڕەعد وتی داگیرکارانی زایۆنی  دەیانویست  ساتەوەختی شەهید بوونی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا  کۆتایی حیزبوڵڵا و شکستی خۆڕاگریی ئیسلامی لە لوبنان بێت . کردنە ئامانجی  سەید لە ڕاستیدا  کردنە ئامانجی هەموو حیزبوڵڵا بوو . موحەمەد ڕەعد جەختی کرد پێبەندبوونی حیزبوڵڵا  بە خۆڕاگری  لە هەمبەر داگیرکاریی  ڕژێمی زایۆنیستی  و ڕووبەڕوو بوونەوەی هەروا بەردەوامە . ناوبراو وتی حیزبوڵڵا هەوڵەکانی دوژمن بو لەناو برانی خۆی بە گاڵتەجاڕانە  دەزانێ و ئەو کارە بێ ئاکام دەزانێ و ئێستاکە  ئەو حیزبە لە قوناغی سەبری  ئیستراتژیک دایە .

سەرپەیڤ