تشرینی دووه‌م 03, 2025 21:58 Asia/Tehran

ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداریی بە خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان پێی داگرت: خۆڕاگریی لەهەمبەر زەخت وگوشارەکاندا نە بەچۆکدا دێ و نە پاشەکشەش دەکا، بەڵکوو بۆ بنیات نانەوەو ساڕێژکردنی زامەکان، هەوڵ دەدا.

"حەسەن فەزلوڵڵا" لە ڕێوڕەسمێک لە باشوری لوبنان پێی داگرت: ئێمە لەو قۆناخەدا کە لە کاتی پێشێلکرانی ئاگربڕەوە درێژەی هەیە، هەروا مکوڕین لەسەر ئەوەی کە ڕێکخراوە حکومییەکان سەرباری ئێش و ئازارکێشان و سەرەڕای ڕژانی خوێن لە نیشتمانمان، بەرپرسایەتی خۆیان بگرنەئەستۆ، چونکە بارودۆخی هەنووکە، ئەوە هەڵدەگرێ، بەڵام لەهەمان کاتدا خۆڕاگریی هەمان خۆڕاگرییە بە زانایی و بیرمەندیی، بوێریی، خەڵک و خەباتکارەکانییەوە. ئەو پەرلەمانتارە لوبنانییە وتیشی: دەنگی گەلی ئێمە هەردەم زایەڵەی دەنگی شەهیدەکانمانە، بۆیە، ئێمە نە تەسلیم دەبین و نە دەشکشێینەوە لەهەمبەر ئەو هەمووە زەخت وگوشارانەدا، بەڵکوو پێکەوە لەپێناو بنیات نانەوەو ساڕێژکردنی برینەکان هەوڵ دەدەین. هاوکات سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لە لێدوانێکی خۆتێوەردەرانەدا خوازیاری چەککرانی حیزبوڵڵا لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە بوو و جەختی کرد؛ ئەنساروڵڵای یەمەن، هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە بۆ ئەو رژێمە. بەپێی هەواڵێکی دیکە، پاش تێپەڕینی ساڵ و نیوێک بەسەر هەڵمەتی سەرکەوتووانەی حیزبوڵڵادا، سوپای رژێمی زایۆنی ناچاربوو گەڵاڵەی خەرجهەڵگری باڵۆنی سیخوڕیی خۆی وەلابنێ. هێزی ئاسمانیی رژێمی زایۆنی بڕیاری داوە، باڵۆنی سیخوڕیی گەورەی "تەل شەمایم" کە بۆ کۆنترۆڵ و چاودێریی بەسەر "ئەلجەلیلی خوارروو"دا کەڵکی لێوەرگیرابووی پاش تێپەڕینی ساڵ و نیوێک بەسەر هەڵمەتی سەرکوتووانەی حیزبوڵڵا لە دژی، وەلا بنێت. ئەو باڵۆنە سیخوڕییە، یارمەتیی رژێمی زایۆنی دەدا، مووشەکی کروز و درۆنەکان پێوشوێن بگرێ و تێچووی جێبەجێکرانی دەگەیشتە بەسەدان ملوێن شێکێل.

سەرپەیڤ