داخوازی جۆزێف عەون لە کۆمەڵگای جیهانی: هەوڵ بدەن بۆ پاوەجێکردنی ناوچەکە
سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: هێرشی ڕژێمی زایۆنی بەڵگەیەکی سەلمێنەری دیکەیە لەسەر ئەوەی کە ئەم ڕژێمە بایەخ نادات بەو داخوازانەی لێیدەکرێ سەبارەت بە وەستاندنی دەسدرێژییەکانی.
جۆزێف عەون لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحییەی بەیرووت وتی: ڕژێمی زایۆنی خۆدەبوێرێ لە جێبەجێکردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە، من جارێکی دیکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم بەبڕشتانە بێنە مەیدانەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو پەلامارانەی دەکرێتە سەر لوبنان و گەلی لوبنان.نوێنەرێکی پەرلەمانی لوبنانیش لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی جەختی لەوە کردەوە کە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئەم وڵاتە بەزاندنی هێڵی سوور دێتە ئەژمار. عەلی عەممار کە خۆی گەیاندبوویە ئەو شوێنەی زاحییەت باشووری بەیروت کە ڕژێمی زایۆنی بۆردومانی کردبوو، وتی: ڕژێمی زایۆنی لە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە تا ئێستا بەردەوام لە ژێر چاودێری واشینگتۆنەوە سەرانسەری لوبنانی کردووەتە ئامانج. عەممار وتیشی: ئەزمونی فەلەستینییەکان ئەوەمان بۆ دەردەخات کە سازان و ڕاهاتن و ئەوەی لەبارەی ئاشتیەوە دەگوترێ، لەگەڵ دوژمنێک ناکرێت کە بە ئاشکرا ئیرادەی خۆی بۆ پاوانخوازی و زێدەخوازی ڕادەگەیەنێت.