سەرۆک کۆماری لوبنان ڕوو لە نوێنەری ترەمپ: کات بەفیڕۆ مەدە، هەموو دژی پلانەکەتن
سەرۆک کۆماری لوبنان، لە وەڵامی لێدوانەکانی نێردەی تایبەتی ئەمریکا سەبارەت بە لکاندنی لوبنان بە سووریا، وتی کە ئەو جۆرە لێدوانانە کات بەفیڕۆ دانە، چونکە هەموو لوبنانییەکان لەگەڵیدا نەیارن.
جوزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی تام باراک، نێردەی ئەمریکا سەبارەت بە لکاندنی خاکی لوبنان بە سوریا، وتی: کاتی خۆتان بەفیڕۆ مەدەن، چونکوو هەموو لوبنانییەکان دژایەتی ئەو جۆرە پلانانە دەکەن. سەرۆکی لوبنان زیادی کرد: بەداخەوە بەشێک لە لوبنانییەکان لە ئەمریکا دژی یارمەتی گەیاندن بە سوپان و بۆ تەگەرەنانەوە لەبەردەمیدا هەنگاو هەڵدەگرن. حسێن حاج حەسەن، نوێنەری فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنانیش جەختی لەوە کردەوە کە چەکی خۆڕاگری، باشووری لوبنانی لە ساڵی دووهەزاردا ڕزگار کرد و وتی کە ئامانجی سەرەکیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ڕووخاندن و بێ دەسەڵات کردنی حکومەتی لوبنانە.