ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان : چەکداماڵینی خۆڕاگریی هیچکات نایەتەدی
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی : ئەگەر شەڕ ڕوو بدات ئامانجی دوژمن هیچکات بە دی نایەت. ئەمریکا دەبێ بزانێ بەرگری لە خۆمان دەکەین تەنانەت ئەگەر ئاسمان بڕوخێ .
شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ لە وتەگەلێکدا بە بۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی زەهرا (د.خ) وتی : حکومەتی لوبنان، بەرپرسی چەسپاندنی سەروەریی و سەربەخۆیی لوبنانە و خۆڕاگری هەموو ئەرکەکانی خۆی سەبارەت بە جێ بەجێ کردنی ئاگربڕ و یارمەتی گەیاندن بە حکومەتی لوبنان بە جێ هێناوە . هەرجۆرە ململانێیەک کە ببێتە هۆی گەڕانەوەمان بۆ دۆخی بەرلە ئاگربڕ بایخی نییە . ئێمە هەر کردەوەیەک کە ڕژێمی زایونی لە کاتی دوای ئاگربەس ئەنجامی ئەدات بە درێژەی دەسدرێژکاریی دەزانین و ئەو دەسدرێژکارییە نە تەنیا بۆ ئێمە بەڵکوو بۆ هەموو لوبنان مەترسیدارە . دەستکەوتەکانی خۆڕاگری لەگەڵ ئەو شتەی وا ڕزگازری کردووە هەڵدەسەنگێندرێت بەڵام هەنگاوی پێش پێگرانە بە دوژمن هەمان شتێکە کە حیزبوڵڵا ئەنجامی داوە و کارێکی جیاواز و کەم وێنەیە . بەرگریکاری و هەنگاوی پێش پێگرانە بە دوژمنی دەسدرێژکار، ئەرکی حکومەت و سوپایە و ئەرکی خۆڕاگریی، پشتیوانی و لایەنگرییە . شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی : خۆڕاگری لەگەڵ ڕێکارێکی بەرگرییانە دایە بۆ کەڵک وەرگرتن لە هێز و توانای لوبنان و بەڵام خوڕاگری بۆ هیچ چوارچێوەیەک بەمەبەستی تەسلیم بوون لە هەمبەر ئەمریکا و ڕژێمی زایونی ئامادەیی نییە .