شێخ دەعموش : حیزبوڵڵا و سوپای لوبنان هیچکات ڕووبەڕووی یەکتر نابنەوە
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: هەر گرەوێکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لەسەر هاندانی کۆمەڵگا و سوپای لوبنان لە دژی خۆڕاگری و بە دی هێنانی شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەکەماندا پێشتر شکستی هێناوە
شێخ عەلی دەعموش، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵا وتی: بە پێی پلانی ئاگربەست، بڕیار وابوو کە تەواوبوونی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای لوبنان لە باشووری ڕووباری لیتانی بە مەرجی ڕاگرتنی دەستدرێژیی دوژمنی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و کشانەوەی ئەم ڕژێمە لە ناوچە داگیرکراوەکانی وڵاتەکەمان بێت، بەڵام بێ ئیعتبار بوونی ئەم پلانە بە تێپەڕبوونی کات سەلمێنرا. سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی حیزبوڵڵا ڕەخنەی لە هەڵوێستی لاوازی حکومەتی لوبنان لە بەرامبەر دوژمن گرت و جەختی لەوە کردەوە کە بەرخۆدان هەرگیز ڕووبەڕووی سوپای لوبنان نابێتەوە و ڕێگە بە شەڕی ناوخۆیی نادات و تەسلیمیش نابێت. هەر هەوڵ و گرەوێک لەسەر هاندانی حکومەت و سوپا و لایەنگرانی بەرخۆدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرخۆدان، پێشتر شکستی هێناوە و قومارێکی دۆڕاندن و دۆڕانە.