حیزبوڵڵای لوبنان: دیپلۆماسی بەبێ دەسەڵات هیچ سوودێکی نییە
حیزبوڵڵای لوبنان داخوازی تاکلایەنەی ژمارێک حکومەتی بۆ گواستنەوە بۆ قۆناغی دووهەمی ئاگربەس لە سای بەردەوامیی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە دیپلۆماسی بێ دەسەڵات، بێ کەڵکە .
عەلی فەیاز، ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ بەرخۆدان لە پەرلەمانی لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە هەرجورە هەوڵێکی دیپلۆماسی یان سیاسی بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکان بێسوود دەبێت ئەگەر لەسەر بنەمای دەسەڵات و سەقامگیری و پاوەجێی نەبێت. فەیاز وتیشی: کردەوە تاوانکارییەکانی دوژمن کە بڕیار و ڕێککەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەکانی لوبنان و سەرتاسەری ناوچەکەی تێپەڕاندووە، جارێکی دیکە شەرعیەتی بەرخۆدانی پشتڕاست کردوەتەوە و پێویست بە بەرخۆدانی قووڵتر کردووەتەوە، چونکە بەرخۆدان مافی سروشتی خۆی بۆ بەرگریکردن لە خۆی و پاراستنی مافەکانی لە کاتی نەبوونی هەرجورە گەرەنتیک بە کار دێنێت ناوبراو وەبیریشی هێنایەوە کە ئەو بەدیلانەی پێشنیارکراون بە مانای وازهێنان لە لوبنان و تەسلیمبوونە بە دوژمن، و چارەنووسێکی کارەساتباریان لێدەکەوێتەوە.