عەبدولسەلام: لاوازی بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا خەسار بەدوای خۆیدا دەهێنێت
کانونی دوھەم 02, 2026 16:38 Asia/Tehran
سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئەنساروڵای یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە هەرجۆرە لاوازییەک بەرامبەر بە دوژمنێکی وەک ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا خەسارێکی گەورەی لە دونیا و ڕۆژی پەسڵاندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
محەممەد عەبدولسەلام، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئەنساروڵای یەمەن، وتی: دوای ساڵێکی پڕ لە تەنگژە و فیداکاریگەلی زۆر، هێشتا کێشە و دەرفەتگەلیی دیکە لەبەردەم ئومەتی ئیسلامیدا هەیە کە دەبێت ڕووبەڕووی ببێتەوە؛ بە تایبەتی میحوەری فەلەستین کە لە زیاتر لە بەرەیەک شەڕی دوژمنی زایۆنی دەکات. ناوبراو وتیشی : هەرچەشنە لاوازی بەرامبەر بە دوژمنێکی وەک ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا لە دونیا و قیامەتدا خەسارێکی یەکجار توند بەدوای خۆیدا دەهێنێت و پێویستە وڵاتانی ئیسلامی لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی زیاترلەمە بێدەنگ نەبن.