حوسی: نەتەوەی ئێران بە ڕێپێوانێکی ملوێنی وەڵامی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دایەوە
ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە تەوەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی بەهێزکردنی دوژمنی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا هاتە ئاراوە بە مەبەستی زاڵ بوون بەسەر ئەو ئومەتەدا.
سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی، ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: دوای پەلاماری ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و ڕۆژئاوا لە ژێر ناوی شەڕ بە دژی تیرۆریسم پەلەیان کرد بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا و تەسلیمبوون و پەیڕەوی كردن لە ئەو لە ژێر ناوی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام بەرەی خۆڕاگری بەرگری لە بەها ئیسلامییەکان کرد.
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: زۆرێک لە حکومەتە عەرەبییەکان بە شێوەیەکی دۆش داماوانە دەجوڵێنەوە و زۆر جاریش كردەوەكانی ناڕەوای ڕژێمی زایۆنی پەسەند دەكەن و بە كنە كردن لە ناو ئومەتەكەمان هەوڵی تێکدانی ئامانجەکانی دەدەن. لە کاتێکدا ڕژێمی زایۆینیستی بەردەوام تاوان دژی نەتەوەی ئیسلامی ئەنجام دەدات.
ئەلحوسی بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی: دوژمن لە ئێران بە هاوکاریی بەكرێگیراوانی ئاگری لە مزگەوتەکان بەردا و هێزە ئەمنییەکانی کوشت . دوژمن بە ڕاستی لە هەوڵی زاڵ بوون بەسەر ئێرانە بەڵام نەتەوەی ئێران بە ڕێپێوانی ملوێنی خۆیان وەڵامی ئەو كارەی ئەمریكا و ڕژێمی زایۆنیان دایەوە ..