شوبات 03, 2026 20:02 Asia/Tehran
  • کۆپاپۆڕی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن تا مەودای ١٤٠٠ کیلۆمەتر لە بەندەری چابەهار کشایەوە

ژێدەرێکی ئاگادار لە بواری زانیاریی سەربازی ڕایگەیاندووە کە کۆپاپۆڕی "ئەبراهام لینکۆڵن"ی هێزی دەریایی ئەمریکا بە هاوڕێیەتی ژمارێک پاپۆڕشکێن و ژێردەریاییەکانی کە لەگەڵی بوون، ئێستاکە لە نزیکی خەلیجی عەدەن و لە ڕۆژهەڵاتی دوورگەی سوکوترا لە باشووری یەمەن سەقامگیر بووە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەم کۆپاپۆڕە لە مەودایەکی نزیکەی هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتری بەندەری چابەهار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێراندایە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئێران هەڕەشەی کردبوو کە هێرشەکانی ئەمریکا ڕۆژاوای ئاسیا بەرەوڕووی مەترسییەکی زۆر جیددی شەڕێکی ناوچەیی و جیهانیآشی بەرەوڕووی نەوتێکی بە نرخی سەرووی ١٥٠ دۆلارەوە دەکاتەوە. سەرلەشکەر موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەی فەرمی ڕایگەیاند کە دوکتورینی سەربازیی ئێران بووە بە هێرشبەرانە. 

سەرپەیڤ