ڕێپێوانی بەربڵاوی یەمەنییەكان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و ئامادە بوون بۆ خەبات
شوبات 06, 2026 14:05 Asia/Tehran
ژۆمارێكی زۆر لە یەمەنییەكان لە شاری سەعدە لە ڕێپێوانی بەربڵاوی پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین بەشداریان كرد .
یەمەنییەکان وەڵامی بانگەوازی ڕێبەری ئەنسارۆڵڵایان دایەوە بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و خۆئامادەکردن بۆ شەڕ لەگەڵ دوژمنی زایۆنیست و ڕژانە سەر شەقامەکان.
ڕێپێوانەکە لەژێر ناوی "پشتیوانی لە گەلی فەلەستین؛ ئێمە خۆڕاگر و ئامادەین بۆ قۆناغی داهاتووی شەڕەکە" بەڕێوەچوو. خەڵکی یەمەن لە گۆڕەپانی ئەلسەبەعین لە شاری سەنعا و لە گۆڕەپانەکانی پارێزگاکانی دیکەی یەمەن خۆپیشاندانی هاوشێوەیان بەڕێوە برد .
ئامادەبوونی ملیۆنان کەس لە ڕێپێوانی ئەمرو ئامادەیی نەتەوەی یەمەن بۆ خولی داهاتووی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دوژمنی زایۆنی و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی دەسەلمێنێت