شوبات 09, 2026 17:10 Asia/Tehran
  • كاربەدەستێكی حیزبوڵڵا : ئێران بەردی بناغەی خەبات دژی پیلانگەلی ملهوڕانە لە جیهاندا

كاربەدەستێكی حیزبوڵڵا وتی : ئێران بەردی بناغەی خەبات بە دژی پاوانخوازان و ملهۆڕان لە ناوچەدا بووە و هە ربۆیەش دەكرێتە ئامانجی پیلانگێڕیی .

سەید عەمار مووسەوی بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبۆڵڵا سەبارەت بە ڕووداوەكانی  ئەم دواییەی لوبنان و ناوچە بە تایبەت  شەڕ ئەنگێزییەكانی  ئەمریكا و ڕژێمی زایونی  ڕایگەیاند كە لایەنگەلێك هەن كە دژایەتی ئازادیی، سەربەخۆیی و دەسەڵاتدارییەتی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتە بە بەردی بناغەی بەرەنگاربوونەوەی پیلانەكانی پاوانخوازی لە ناوچە دەزانن و ئەوەش لەبەر هەڵوێستەكانی ئێران بۆ پشتیوانی لە  ئارمانجەكانی  ئوممەتی ئیسلامی بە تایبەت ئارمانجی فەلەستینیە .

بەرپرسی پەیوەندیییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبوڵڵا سەبارەت بە پیلانەكان دژی چەكی خۆڕاگری لە لوبنانیش وتی: لەپاوانکردنی چەک، قەیرانەكانی لوبنان لە بواری گەندەڵی و كێشەكانی ناوخۆیی چارەسەر ناكات . ئێمە پێمان سەیرە بۆچی هەندێک لە بەرپرسان، حیزبوڵڵای لوبنان بە بەرپرسیار دەزانن لە دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی و دەستدرێژییەکانی ئەم ڕژێمە  پاساو دەدەن .

 

سەرپەیڤ