خۆپیشاندانی خەڵكی یەمەن لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریكا
شوبات 11, 2026 17:55 Asia/Tehran
ئەمڕۆ چوارشەمە هاوكات لەگەڵ یازدەی فێڤریە و ساڵڕۆژی چوونەدەری چەكدارانی دەریایی ئەمریكا لە یەمەن كۆبوونەوەیەكی بەربڵاو لە خەڵك لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریكا بەڕێوە چوو .
بەشداربووان لەو كۆبوونەوەدا بە بەرزكردنەوەی ئاڵاكان و لافیتە یەمەنیە كان وێڕای ڕەت كردنەوەی دەسوەردانی بیانی جەختیان كرد كە ئەم بۆنەیە خاڵی وەرچەرخانی نیشتمانیی گرینگ لە ڕێبازی پتەو كردنەوەی سەربەخۆیی و بەهێز كردنی بڕیاردانی نیشتمانیە خەڵك لە بەیاننامەی كۆتایی ئەو ڕێپێوانەدا جەختیان كرد لەسەر ئارمانجی فەلەستین و سەبارەت بە هەرجۆرە هاوكاری لەگەڵ لایەنە دەرەوەییەكان كە دەتوانێ خەسار بدات لە ئاسایش و سەقامی وڵات هۆشداریان دا .