جەختی حیزبوڵڵای لوبنان لەسەر درێژەدان بە ڕێبازی خۆڕاگریی
حیزبوڵڵا ی لوبنان ڕایگەیاند، ئەو حیزبە دەستبەرداری بژاردەی خۆڕاگری نابێت.
حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێكی ڤیدیوییدا کەداگری وتەكانی ئەمیندارانی گشتیی كۆچكردووی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ ستایشی لاوان و خەباتكارانی خۆڕاگرییە، ڕایگەیاند کە هیچكات دەسبەرداری بژاردەی خۆڕاگری نابین .
ئەم پەیامەی حیزبوڵڵای لوبنان لە کاتێکدا بڵاوکرایەوە کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بە گوشارخستنەسەر حکومەتی لوبنان بە دوای چەكداماڵینی خۆڕاگرین . ڕژیم بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان .
ئەندامی فراكسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنانیش بە ڕەخنە گرتن لە كردەوەی حكومەتی ئەو وڵاتە لە هەمبەر ڕووداوەكانی ئەم دواییە جەختی كرد گوشارە دەرەوەییەكان و ئیمتیاز دان نە تەنیا دەسكەوتێكی بۆ لونبان بەدواوە نەبووە بەڵكوو بووەتە هۆی پەرەسەندنی بارگرژییەكان و توند بوونەوەی دەسدرێژكارییەكان بۆ سەر لوبنان .