شوبات 12, 2026 15:40 Asia/Tehran
  • ئەلحوسی: ئێران ٤٧ ساڵە دژی پیلانگێڕیی زایۆنیستەکان وەستاوە

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن لە وتارێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایی لە شاری سەنعا، ئەم ڕووداوەی بە خاڵی کۆتایی هاتنی كنەی ڕاستەوخۆی واشنتۆن لە ناوەندی سیاسیی یەمەن زانی و لە هەمان کاتدا ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی پیرۆزبایی کرد

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی"، ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن، کشانەوەی هێزی  چەكداری دەریایی ئەمریکای لە پایتەختی یەمەنی بە "سەرکەوتنێکی مێژوویی" بۆ گەلی یەمەن وەسف کرد و ڕایگەیاند:کشانەوەی سەرشۆڕانەی  هێزەکانی ئەمریکایی لە سەنعا کۆتاییهێنان بوو بە سەر زاڵ بوونی ڕاستەوخۆیان بەسەر ناوەندی سیاسی و ئیداریی ئەو وڵاتە.

. ڕێبەری ئەنساروڵڵا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی  ئیسلامی ئێرانی لە ڕێبەرایەتی و گەلی ئێران   پیرۆزبایی کرد و ئەم شۆڕشەی بە هەنگاوێک بەرەو ڕزگاربوون لە ژێر  پاوانخوازی  ئەمریکا وەسف کرد و کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە نیزامێک لە قەڵەم دا کە لە دژی "پیلانەکانی زایۆنیستی" وەستاوە و ڕۆڵی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی "چەوساوەکان"، بەتایبەتی گەلی فەلەستین .

سەرپەیڤ