جەنایەتی جەنگیی تازەی سعوودییەکان لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446946-جەنایەتی_جەنگیی_تازەی_سعوودییەکان_لە_یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سعودیا بە پەلاماردانی شاری موخا لە ڕۆژاوای پارێزگای تەعز، ١٤ شاروومەندی یەمەنییان بە چەندین منداڵیشەوە شەهید و بریندار کرد. 
(last modified 2026-09-22T15:57:36+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2026 18:29 Asia/Tehran
  •  جەنایەتی جەنگیی تازەی سعوودییەکان لە یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سعودیا بە پەلاماردانی شاری موخا لە ڕۆژاوای پارێزگای تەعز، ١٤ شاروومەندی یەمەنییان بە چەندین منداڵیشەوە شەهید و بریندار کرد. 

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی یەمەندا هاتووە ئەم پەلامارە ژێرخانی مەدەنی کردۆتە ئامانج و شوناسی بەئەنقەستبوونی ئەم جەنایەتەی سەلماند. ئەم جەنایەتە بەشێک لە سیاسەتی پلانبۆداڕێژراوی دەسدرێژکارانی سعوودیە کە خەڵکی مەدەنی و ژێرخانەکان دەکاتە ئامانج و جەنایەتێکی جەنگی تەواو دێتە ئەژمار. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش وتوویەتی: ژمارەی سەرجەم هێرشی ئاسمانی و مووشەکی دەستدرێژکاران لە دەستپێکی خولی تازەی شەڕەوە گەیشتووەتە ٩١٧ هێرش. یەحیا سەریع وتی: ئەم دەستدرێژییە بەربڵاو و جەنایتکارانەیە بە یارمەتیی خوای گەورە بێ وەڵام نامێنێتەوە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەریش ڕایگەیاندووە ١٣٠  هەزار یەمەنی لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئاوارە بوونە.