گیرانی ١٠٠ خۆپیشاندەری دژی نەتانیاهۆ لە ناوەڕاستی مانهاتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446994-گیرانی_١٠٠_خۆپیشاندەری_دژی_نەتانیاهۆ_لە_ناوەڕاستی_مانهاتن
پۆلیسی نیویۆرک ڕایگەیاندووە کە ١٠٠ خۆپیشاندەر لە کۆبوونەوەی دژ بە هاتنی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان قۆڵبەست کراون.
(last modified 2026-09-26T08:50:45+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2026 12:19 Asia/Tehran
  • گیرانی ١٠٠ خۆپیشاندەری دژی نەتانیاهۆ لە ناوەڕاستی مانهاتن

پۆلیسی نیویۆرک ڕایگەیاندووە کە ١٠٠ خۆپیشاندەر لە کۆبوونەوەی دژ بە هاتنی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان قۆڵبەست کراون.

هاوکات لەگەڵ وتاردانی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، گرووپگەلی جۆربەجۆری دژەزایۆنی لە ناوەڕاستی مەنهەتن کۆبوونەوەی ناڕەزایانەی بەربڵاویان دژ بە ناتانیاهۆ بەڕێوە برد و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوایان شارمەزار کرد. ستێفانی فاکس، بەڕێوەبەری کارگێڕیی گرووپی پێشکەوتەی "دەنگی جوولەکە بۆ ئاشتی"، وتی: "ئێمە لێرەین تا نەک هەر نەیارەتیی خۆمان دژ بە نەتانیاهۆ دەرببڕین، بەڵکو بە لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنیش بڵێین کە کۆتایی بێنن بە پڕچەککردنی ڕژێمی زایۆنی و ئەنجامدانی جینۆساید لە غەززە". ناوبراو وتیشی: "بڕیاری گرتنی نەتانیاهۆ لە لایەن دادگای نێودەوڵەتیی سزاوە لە ساڵی ٢٠٢٤ بە تۆمەتی جەنایەتی جەنگی لە غەززە دەرکراوە ، کەوایە دەبێ قۆڵبەست بکرێ". خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند: "نەتانیاهۆ، تۆ ناتوانی خۆت بشاریتەوە، ئێمە بە تۆمەتی جینۆساید دەتگرین".