درێژەی دەسدرێژییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززەو لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448038-درێژەی_دەسدرێژییەکانی_رژیمی_زایۆنیستی_بۆسەر_غەززەو_لوبنان
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: لە دەسپێکی دەسدرێژیی بۆسەر کەرتی غەززە تاکوو ئێستا، ژماری شەهیدان گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٦٤٣ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ ١٧٥هەزار و ٩٦٢ کەس.
(last modified 2026-11-09T14:28:25+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2026 16:20 Asia/Tehran
  • درێژەی دەسدرێژییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززەو لوبنان

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: لە دەسپێکی دەسدرێژیی بۆسەر کەرتی غەززە تاکوو ئێستا، ژماری شەهیدان گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٦٤٣ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ ١٧٥هەزار و ٩٦٢ کەس.

 

لەئاکامی پەلامارەکانی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردووی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، سێ کەس شەهیدو پانزە کەسیش بریندار بوون. سوپای رژیمی زایۆنیستی و هێزەکانی شارەوانیش هێرشیان کردەسەر شارۆچکەی "ئەلعیسەویە" لە قودسی داگیرکراو. تۆپخانەی سوپای رژیمی زایۆنیستی، ناوچەی هەڵکەوتوو لەنێوان "زوتەر ئەشەرقییە" و "میفدون" لە باشووری لوبنانیشی تۆپباران کرد. سەرچاوە لوبنانییەکان هەروەها ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی رژیمی زایۆنیستی، بۆمبێکی دەنگیی گرتە ژمارێک لە وەرزێران لە گردووپەڕی دێرمیماس.