ناڕەزایەتیی بەرفراوان لە بەحرەین دژی دەسبەسەرکرانی زانایانی شیعە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448196-ناڕەزایەتیی_بەرفراوان_لە_بەحرەین_دژی_دەسبەسەرکرانی_زانایانی_شیعە
لە شارە جیاجیاکانی بەحرەین خۆپیشاندانی جەماوەریی بەڕێوەچوو بەمەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر گیران و دادگەییکرانی زانایانی شیعەو بەردەوامیی سیاسەتی سەرکوتکارانەی رژیمی ئالی خەلیفە.
(last modified 2026-11-16T14:16:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2026 15:43 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتیی بەرفراوان لە بەحرەین دژی دەسبەسەرکرانی زانایانی شیعە

لە شارە جیاجیاکانی بەحرەین خۆپیشاندانی جەماوەریی بەڕێوەچوو بەمەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر گیران و دادگەییکرانی زانایانی شیعەو بەردەوامیی سیاسەتی سەرکوتکارانەی رژیمی ئالی خەلیفە.

 

شارە جۆربەجۆرەکانی بەحرەین شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی جەماوەریی بوون بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە گیران و دادگەییکرانی بەزوویی زانایانی شیعەو هەروەها درێژەی سیاسەتی سەرکوتکارانەی رژیمی ئالی خەلیفە. ناڕازییان بەدانی دروشم، نەیارەتیی بەبڕشتانەیان لەگەڵ سیاسەتی سەرکوتکارانەی حکومەتی ئالی خەلیفەو کرانەئامانجی کەسایەتییە مەزهەبی و دینیەکان راگەیاند. رژیمی ئالی خەلیفەی بەحرەین، دادگەییکردنی زیاتر لە شەست مامۆستاو زانای موسڵمانی شیعەی دواخست. بەشێک لە میدیاکانی بەحرەین هۆکاری دواکەوتنی دەرکردنی بڕیار لەدژ زانایانی دینیی شیعەیان بۆ ترسی ڕژێمی خەلیفە لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان گەڕاندەوە. بەرپرسانی بەحرەینی، تۆمەتی پاڵدراو لەو زانا دینییانەیان ڕانەگەیاندووەو شیعەکانی بەحرەین دەڵێن کە هۆکارەکەی، هەوڵی رژیمی ئالی خەلیفە بۆ سەرکوتکردنی حەشیمەتی شیعەی ئەو وڵاتەیە.

کاربەدەستانی بەحرەینی لە چوارچێوەی سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوەی شوێنکەوتووانی مەزهەبی شیعە، بۆ پەنجاو سێ کەس لە زانا وکەسایەتییە دینییەکان، بڕیاری زیندانیی تاهەتایی و پانزە ساڵ زیندانیان دەرکرد.

ئایەتوڵڵا شێخ عیسا قاسم، عەللامە شێخ عەلی سەدەدی و شێخ محەممەد سەنقور، بڕیاری زیندانی تاهەتاییان بۆ بڕایەوە.