بیست و یەکەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی چیرۆک گێڕانەوە – تاران
دەس پێ بوونی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی چیرۆک گێڕانەوە هاوکات لەگەڵ کرانەوەی نیگارخانەی شەهید محەمەد تەها
بیست و یەکەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی چیرۆک گێڕانەوە لە ناوەندی چالاکییە فەرهەنگی و هونەرییەکای پەروەردەی بیر و هزری منداڵان و تازەلاوانی ئێران بە دروشمی "چیرۆکی ژیانی من"، دەس پێ بوو.
ئەم فستیڤاڵە هاوکات بوو لەگەڵ کرانەوەی نیگارخانەیێکی نوێ لە ناوەندێک لەژێرناوی "شەهید محەمەد تەها"، شەهیدی بێتاوانی کارەساتە تیرۆریستییەکەی ئەهواز و هەروەها ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە "مستەفا ڕەحماندووست" کە وەکوو باوکی مەعنەویی ئەم مێهرەجانە و بە چەشنێک بناغەدانەری ئەو فستیڤاڵە ئەژمێردرێت.
ئەم فستیڤاڵە بە بەشداری تاقمێک لە بەرپرسان و کەسایەتییە ناودارە هونەری و فەرهەنگییەکان و بە کەڵك وەرگرتن لە هێما فەرهەنگی و تایبەتمەندییە خۆماڵی و خۆجێیەکانی هەر پارێزگایێک بۆ بەرهەمهێنانی درامای 90 خولەکی تایبەت بە چیرۆک گێڕانەوە، دەستی بەکار کرد.
لەم خولەی فستیڤاڵەکەدا، 52 چیرۆک وێژی بەشی نیشتمانی و نێودەوڵەتی لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران و لە 7 وڵاتی ئۆسترالیا، فەڕەنسا، لوبنان، کۆریا، ئەفغانستان، ئیسپانیا و تورکیا، لە ماوەی سێ ڕۆژدا و لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی تا 6ی پاش نیوەڕۆ دەچنە گۆڕەپانی ململانێیەوە. فستیڤاڵی چیرۆک گێڕانەوە بریتییە لە بەشی گشتی، وێنە و فۆتۆ، بەرهەمی هونەری، چیرۆک گێڕانەوەی نەریتی و نامیلکە نووسی.
هەروەها کەرنەڤاڵی کەسایەتیە کارتۆنی و بووکەڵەییەکان جیهان و ئێران، هاوکات لەگەڵ کرانەوەی فستیڤاڵەکە لە بەیانی ئەمڕۆوە لە حەساری ناوەندی چالاکییە فەرهەنگی و هونەرییەکانی پەروەردەی هزری منداڵان و تازەلاوان لە شەقامی حیجابدا بەڕێوە دەچێت.
بەڕێوەچوونی خولی فێرکاری تایبەتی چیرۆک گێڕانەوەی دایک و بابەکان، کارەوانی شادی بووکەڵەکان، خولی فێرکاری گشتی و پسپۆڕی لە بەشەکانی دیکەی ئەو فستیڤاڵەیە.
فستیڤاڵی نێودەوڵەتی چیرۆک گێڕانەوە هەتا 30ی سەرماوەز بەردەوام دەبێت.