کانونی یه‌که‌م 23, 2018 12:57 Asia/Tehran
  • مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەمی ١٢» پەردە لادان لە سەر ئۆپراسیۆنی ھەڵمەتبەرانە لە دکتۆرینی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران

مەشقی سەربازیی پەیامبەری ئەعزەمی 12 بە پەیامی ئاشتی و بە رەمزی یا رەسولەڵڵا(دخ) لە دورگەی قشمی باشووری ئێران

قۆناغی کۆتایی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەمی ١٢» ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دروشمب« نومایش کردنی دەستەڵات و ئاسایشتی پاوەجێ لە ساری یەکگرتنی نیشتیمانی و پێکھێنانی بارستایی تازەی بەرگریکارنە» لە ناوچەی کەنداوی فارس بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو.

مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەمی ١٢» ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دوورگەی قشم

لە قۆناغی کۆتایی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەمی ١٢» ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بۆ یەکەمجار پەردە  لە سەر ئۆپراسیۆنی ھەڵمەتبەرانە لە دکتۆرینی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لادرا.

گۆڕدرانی شێوازی مەشقەکان لە باری بەرگریکارانەوە بۆ باری ھەوڵمەت بەرانە، ئۆپراسیۆنی سەندنەوەی خێراو ئاگرباران کردنی چڕوپڕ بە مەبەستی بەرەڤانی کردن لە دوورگەکان، پرۆڤەی گەڵاڵەکانی ھەڵمەتبەرانەی تایبەت بۆ دەست گرتن بە سەر گوێئاوەکان و لەنێو بردنی دامەزراوەو ژێرخانەکانی دوژمن لەو ئامانجانەی ئەم مەشقە گەورەیە بوو.
مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەمی ١٢»  لە دوورگەی قشم

کۆماری ئیسلامیی ئێران خاوەنی سنوورێکی پان و بەرینی زەوینی و دەریاییە. پاراستنی ئاسایشتی ئەم سنوورانە، پێویستی بە ھەبوونی ھێزی پسپۆڕو کارامەو مەشق پێکراوە بە بەھرە وەرگرتن لە کەرەستەو تفاقی بەرگریکارانەو بەرپەرچدەرانەی بەھێز. ئینجا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پێویستییەش سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران خاوەنی دەستەڵاتێکی جەنگاوەرانەیە لە ئاستی ستراتژیکی دا و بەوپەڕی دەستەڵاتەوە دەتوانێ ئاسایشت لە دەرەوەی سنورەکانی ئێرانەوە دابین بکات.

مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەمی ١٢» 

سەرداری سەرلەشکر "محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی دەست پێ کرانی مەشقی "پێغەمبەری ئەعزەمی١٢" لە دوورگەی قشم لەباشوری ئێران، لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا ڕایگەیاند:ئەو مەشقە سەربازییە وەڵامێک بوو بە بانگەشەو ئیدیعای دوژمنان، ئەوانە با بزانن کە توانای بەرگری کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ پێشگرتن و بەرەڤانیکردنە.

 سەرداران و فەرماندەرانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی دەست پێ کرانی مەشقی "پێغەمبەری ئەعزەم (ص ) ی١٢" لە دوورگەی قشم

سەرداری سەرلەشکر "محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هیوای خواست؛دوژمنان زیاتر لە ڕابردوو پەیان بردبێ بەتوانای وەڵامدانەوەی ئێران.

مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەمی ١٢» 

ئەمڕۆکە ھێزە چەکدارەکانی ئێران خاوەنی توانایی سەربازییە لە ئاستێکی ھەرەبەرزدا. ئا لەم ئاراستەیەش دا بارستایی بەرپەرچدانەوەو بەرگریکردن بە تایبەت لە بواری بەرەڤانیی موشەکی بووەتە ھۆی ئەوەی کە ھزرگەی موتاڵای ستراتژی، دەستەڵاتی سەربازیی ئێران وەک ھێزێکی دیاریکەر بە دەستەڵاتێکی نەگۆڕ ھەڵسەنگێنێ.

دامەزراوەی نێونەتەوەیی موتاڵای ستراتژیانە کە ھزرگەیەکی بریتانییە، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە توانایی سەربازیی ئێران، ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە نابێ بەدووی ئامانجێکی مەحاڵ واتە سڕینەوەی موشەکەکانی ئێرانەوە بن.

مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەمی ١٢» ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

بەڵام دیارە ئەم تواناییە قەت بە واتای ھەڕەشەو مەترسی نییە، بەڵکو ئێران خوازیاری ئاسایشتە بۆ ھەموو وڵاتانی ناوچەکەو جیھان.

سەرپەیڤ