کانونی دوھەم 26, 2019 17:25 Asia/Tehran
  • نەیارەتی جیهانی لەگەڵ پیلانی ئەمریکا لە دژی حکوومەتی یاسایی ڤێنێزۆئێلا

کودەتای سیاسیی ئەمریکا دژ بە مادۆرۆ

ڕوودانی گۆڕانکاری سیاسی لەمدواییانە لە وڵاتی ڤێنێزۆئێلا و پاڵپشتی ئاشکرا و خۆوەردانی ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتە، کاردانەوەی نەرێنی جیهانیی زۆری بەدواوە بووە بەتایبەت لەلایان زلهێزانێکی وەکوو ڕووسیا و چینەوە.

خوان گوایدۆی سەرۆکی لەکار وەلانراوی کونگرەی نیشتمانیی ڤێنێزۆئێلا

پاش ئەوەی کە خوان گوایدۆی سەرۆکی لەکار وەلانراوی کونگرەی نیشتمانیی ڤێنێزۆئێلا، ڕۆژی چوارشەممە خۆی وەکوو سەرۆک کۆماری کاتیی ئەو وڵاتە ناساند و دواتریش سوێندی بۆ خوارد، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گوایدۆ بە سەرۆکی کاتیی ڤێنێزۆئێلا بە فەرمی دەناسێ، واشنتۆن ڕایگەیاند کە لە هەموو ئامرازە ئابووری و دیپلۆماسییانەکانی بۆ پاوەجێ بوونی دیمۆکراسی لە ڤێنێزۆئێلا کەڵك وەردەگرێ.

ئامانجی حکوومەتی ترەمپیش خۆش کردنی بواری پێویستە بۆ خوەردانی شیمانەیی لە ڤێنێزۆئێلا بە مەبەستی خستنی "نیکۆلاس مادۆرۆ"ی سەرۆک کۆماری یاسایی ئەو وڵاتە.

لەبەرامبەر ئەوەشدا، مادۆرا پێداگری کردووە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ئەمریکا و وشداری داوە لەمەڕ ئەگەری ڕوودانی کوودەتا لەو وڵاتەدا. لەهەمان حاڵدا، ئەرتەشی ڤێنێزۆئێلا ئەمەگداریی خۆی بە مادۆرۆ ڕاگەیاندووە و بەو چەشنە کاری بۆ ئەمریکا و هۆکارە نێوخۆییەکانی لە ڤێنێزۆئێلا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان واتە خستنی دەوڵەتی چەپی ئەو وڵاتە، ئاستەم کردووەتەوە.

پاڵپشتی ئەرتەشی ڤێنێزۆئێلا له مادۆرۆ

لەم پەیوەندییەدا، وەزیری بەرگریی ڤێنێزۆئێلا لە بڵاونامەیێکدا پێیداگرتووە کە : "ئەرتەشی ڤێنێزۆئێلا "خوان گوایدۆ" بە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە نازانێت. مادۆرۆ سەرۆکی یاسایی ڤێنێزۆئێلایە و نەیارەکانی بەنیازی بەڕێوەبردنی کوودەتان."

پاڵپشتی ئەرتەشی ڤێنێزۆئێلا له مادۆرۆ

ئەگەرچی ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی لە کیشوەری ئەمریکا و هەروەها یەکیەتیی ئەورووپا، پاڵپشتییان لە گوایدۆ کردووە و بە فەرمییان زانیوە، بەڵام کاردانەوەی نێودەوڵەتی لە حاند ئەم بابەتە نەرێنی بووە و دەسەڵاتە جیهانییەکان و بەتایبەت ڕووسیا و چین پێیان داگرتووە لەسەر پاڵپشتی لە حکوومەتی یاسایی ڤێنێزۆئێلا و مادۆرۆ!

پاڵپشتی ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا له مادۆرۆ

هەر لەم پەیوەندییەدا مەکسیک، بۆلیڤیا، کووبا، تورکیا و ئێرانیش پاڵپشتی خۆیان لە مادۆرۆ ڕاگەیاندووە و ئەویان بە سەرۆکی یاسایی ڤێنێزۆئێلا زانیوە.ڤیلادیمیر پووتین و ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفوونی لەگەڵ مادۆرۆ، پاڵپشتی خۆیانیان پێ ڕاگەیاندووە.

پاڵپشتی ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان له مادۆرۆ

چینیش داوای لە ئەمریکا کردووە دوورە پەرێزی بکات لە قەیرانی سیاسی ئێستاکەی ڤێنێزۆئێلا و نەیارەتی خۆشی لەگەڵ هەرچەشنە خۆوەردانێکی دەرەکی لە ڤێنێزۆئێلا، ڕاگەیاندووە. هەروەها ڕێکخراوی نەتەوەکانیش خوازیاری چارەسەر کرانی قەیرانی سیاسیی ڤێنێزۆئێلا بووە لە ڕێگای گفتوگۆ لە نێوان حکوومەت و نەیارەکانیدا.

 

پاڵپشتی خەڵکی ڤێنێزۆئێلا له حکوومەتی یاسایی ڤێنێزۆئێلا و مادۆرۆ

ئێستاکە دەرکەوتووە کە ڕۆژئاوا لە بەرەیێکی هاوبەشدا، خوازیاری کەوتنی حکوومەتی یاسایی ڤێنێزۆئێلا و مادۆرۆن.

پرسێک کە بە پێچەوانەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانە و خۆوەردانی ئاشکرایە لە کاروباری وڵاتێکی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەم هەڵوێستە خۆوەردەرانەی ئەمریکا، هەر ئەو شتەیە وا گەورە هێزانی نێودەوڵەتی دیکە وەکوو ڕووسیا و چین، بەجاران ڕەخنەیان لێ گرتووە. لەڕاستیدا ڕۆژئاواییەکان، هەر کات بە پێی قازانج و بەرژەوەندییان بێ باسی مافی نیودەولەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لەوانە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن بەڵام بێتوو بەرژەوەندیان لە دژایەتی لەگەڵ ئەو پرسەدا بێ، بەتەواوی خۆیان لە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان گێل دەکەن و هەر ئاوڕیش لە ڕێخکراوی نەتەوەکان نادەنەوە!

 

سەرپەیڤ