فستیڤاڵی مۆد و جلوبەرگ ، شانۆ و مۆسیقایی فەجر له تاران
هەشتەمین فستیڤاڵی مۆد و جلوبەرگی فەجر - سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی فەجر - سی و چوارەمین فێستیڤاڵی مۆسیقایی فەجر
بە شی نێودوەڵەتیی هەشتەمین فستیڤاڵی مۆد و جلوبەرگی فەجر لە ناوچەی ئازادی چابەهار لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران ، میوانداری بیست وڵات لە ئاسیا و ئوروپایە .
بیست نوێنەر لە وڵاتانی ئاسیایی و ئوروپایی لە ژوورە تەرخانداراوەکان لە بەشی نێودەوڵەتیی هەشتەمین فستیڤاڵی مۆد و جلوبەرگی فەجر ، بەرهەمەکانی خۆیان لە بواری مۆد و جلوبەرگی ئیسلامیی دەخەنە ڕوو.
وڵاتانی تونس ، سەنگاپوور ، کەنەدا ، چین ، قەزاقستان ، قرقیزستان ، روسیا ، ئیتالیا ، سوریە عوممان ، فەڕەنسە ، کۆماری ئازەربایجان ، ئەرمەنستان ، عێراق ، پاکستان ، هیندستان ، ئەفغانستان ، تورکیا ، ئیسپاینا ، ئەندوونزیا لە بەشی نێودوڵەتیی فستیڤاڵەکەدا ئامادەن.
ئەم فستیڤاڵە لە 14 تا 17 ی شوبات لە ناوچەی ئازادی چابەهار بەڕێوەدەچێ .
سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی فەجریش، پێشوازیی لە حەوت شانۆ لە پارێزگای کوردستانەوە دەکات.
جەلال قەلعەشاخانی بەڕێوبەری دایرەی گشتیی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، حەوت شانۆ لە پارێزگای کوردستان بەشداریی لە سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی فەجر دەکەن.
فێستیڤاڵی شانۆی فەجر 22ی ڕێبەندان بۆ 4ی ڕەشەمە بەڕێوە چوو. جەلال قەڵاشاخانی، "بازنە و چوارگۆشە" لە دەهێنانی "ئەفشین خدر" لە سنە،"باوەڵ" بەرهەمی "موختار محەمەدی" لە مەریوان، "سەبارەت بە تۆپێک" بەرهەمی "مووسا هدایەتی" لە قوروە، "ساڵەوساڵ" بەرهەمی "سۆران حسێنی" لە مەریوان، کە هەموویان لە سێزدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان خەڵات کرابوون، بە هەڵبژێردراوان بۆ بەشداریی لە بەشی شانۆی سەرشەقامی خولی نوێی فێستیڤاڵی فەجر ڕاگەیاند. شانۆنامەی ئۆستراڵیا نوێنەری شاری بیجار و پارێزگای کوردستان بەشداریی بەشی ڕکابەریی فێستیڤاڵیان کرد.
هەروەها شایانی ئاماژەیە ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی بواری مۆسیقای ئێران لە سی و چوارەمین فێستیڤاڵی مۆسیقایی فەجر وەکوو ژەنیار و ڕێبەری ئۆرکێستر چوونە سەر ستەیج.
سیمۆن ئایوازیان، محەمەد ئیسماعیلی، حسێن بێهرووزی نیا، سەعید سابت، نەسیر حەیدەریان، شەهرداد ڕۆحانی، فەرەیدوون شەهبازیان، موزەفەر شەفیعی، فەریما قەوام سەدری، مەنووچێهر سەهبایی، داوود فەیازی، مەجید کیانی، ئیبراهیم لوتفی و ڕافائێل میناسکانیان لەو گەورە هونەرمەندانەن کە بەرهەمەکانیان سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقایی فەجر ڕازاندەوە.
پێشتر شەهرام سارمی بەڕێوبەری کارگێڕی سی و چوارەمین فێستیڤاڵی مۆسیقی فەجر ڕایگەیاندبوو: گفتوگۆکان بۆ بانگهیشت کردنی کوارتت کلاسیک لە وڵاتی پۆڵەندا، ئانسامبل کلاسیک لە وڵاتی دانیمارک و تریو کلاسیک لە وڵاتی سلۆڤۆنی بۆ سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقی فەجر دەستی پێکردووە و دەتوانین بڵێین کە بەشداریی ئەوان لەم فێسیڤاڵەدا یەکلایی بۆتەوە.
بانگەوازی سی و چوارەمین فێستیڤاڵی مۆسیقی فەجر خەرمانانی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و ئەم ڕووداوە فەرهەنگییە هاوکات لە گەڵ 40هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 24 تا 30ی ڕێبەندان بەڕێوە چوو.