بیست و حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز لە تاران بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڤیدیۆ_هەواڵ-i362417-بیست_و_حەوتەمین_پیشانگای_نێودەوڵەتیی_قورئانی_پیرۆز_لە_تاران_بەڕێوە_دەچێت
پیشانگای نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز لە تاران
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2019 13:25 Asia/Tehran
  • بیست و حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز لە تاران بەڕێوە دەچێت

پیشانگای نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز لە تاران

بیست و حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز بە دروشمی "قورئان، مانای ژیانە" و بە بەشداری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و بەرپرسان و ئەندامانی کۆمەڵەی قورئانیی وڵات و میوانانی بیانی لە نوێژگەی تاراندا کرایەوە.

نوێنەرانی پتر لە 10 وڵات لەوانە: ئەفغانستان، پاکستان، عێراق، توونس، ئەندۆنیسیا، تورکیا، فلیپین بەشداریان لەو پیشانگایەدا کردووە و 8 دامەزراوەی قورئانی لە وڵاتانی تر کە واوەنیشتمانین، ئاسەوار وبەرهەمەکانی خۆیان لەو پیشنگایەدا ئاراستە کردووە.

هەروەها بنکەی عیفاف و حیجاب بە دانانی باڵاپۆش، لەچک و چارشێو لە شەوەستانی نوێژگە لeگەڵ پەخشکاران و فرۆشیارانی دیکەدا خەریکی چالاکین.

فیقهی زادە بەرپرسی بیست و حەوتەمین پیشانگای قورئان وتی: ئەمساڵ لەم پیشانگایەدا وێڕای بەڕێوە بردنی چەند کۆبوونەوەی پسپۆڕانە لە بواری قورئان و فەرهەنگ بەرەو پیریی بەرنامە زانستی و فەرهەنگییەکان دەڕۆین و لە بەشی نێودەوڵەتیشدا بەیەناڵ و جڤینی زانستی و فەرهەنگی بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ناسراوە کەلتووریەکان بەڕێوە دەچێت.

بەرپرسی بیست و حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی قورئان سەبارەت بە بەرنامەکانی دیکەی ئەو پیشانگایەش گوتی: ڕێوڕەسمی کۆتایی هێنان بە فستیڤاڵی نیشتمانیی چلچراغی ئاسمانی کە پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی نێوەڕۆک و ئاسەواری قورئانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێتدا هەیە لەگەڵ ڕێوڕەسمی کۆتایی مێهرەجانی حیکمەت و نیایش کە سەبارەت بە نەهجولبەلاغە و سەحیفەی سەجادیەیە، هاوکات لەگەڵ پیشانگای قورئانی پیرۆز بەڕێوە دەچێت.

بە وتەی فیقهی زادە ئەمساڵ بە هۆی پێشوازیی زارۆکان و تازەلاوان لە پیشانگای قورئان، ئەمساڵ بەشی تایبەت بەم تاف  و تەمەنە، بە شێوەی جیاواز بەڕێوە دەچێت.

پیشانگای نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز بۆ ماوەی 2 حەوتە هەتا شەوی 19هەمی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە کاتژمێر 17 تا 24 بە کاتی تاران لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (ره) ی تاران بەردەوامە.