پیرۆزبایی ساڵرۆژی لە دایک بوونی ئیمام حەسەنی موجتەبا (ع)
ئەمرۆ دووشەممە ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لە دایک بوونی موبارەکی ئیمام حەسەن مۆجتەبا (علیە السلام) دووهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان .
15ی ڕەمەزانی ساڵی سێهەمی کۆچی مانگی ، دووهەمین پێشەوای شێعەکانی جیهان، حەزرەتی ئیمام حەسەن موجتەبا(ع) لەمەدینەی پیرۆزدا، چاوی بە دونیا هەڵێنا.
بهڕێزیان یهکهم کوڕ بوو که خوداوهندی موتهعال به بنهماڵهی حەزرەتی عهلی(ع) و حەزرەتی فاتیمهی (س) عهتای کرد.
ئیمام حەسەنی موجتەبا (ع) میوەی پێوەندی پیرۆزی حەزرەتی عەلی (ع) و حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س) کچی خۆشەویست ی ئیسلام (ص) بوو ، که لە نیوەی مانگی ڕەمەزان لە شاری مەدینە لە دایک بوو .
لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایک بوونی ئەو حەزرەتە دا فاطمەی زەهرا(س) ئەو کۆرپە پیرۆزەی بردە لای پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) و ئەو حەزرەتەش ناوی پیرۆزی "حەسەن"ی لەسەر دانا.
حەزرەتی ئیمام حەسەن موجتەبا(ع) 47 ساڵ ژیا و لەم ماوەیە دا شەش مانگ خیلافەتێکی ڕواڵەتییانەی هەبوو .
ئیمام حەسەنی موجتەبا (ع) ،نەک تەنیا لە ڕوانگەی زانستی ، پارێزگاری ، تەقوا و ئیبادەت پلەیەکی هەڵبژاردە و تاکانەیان بووە ،بەڵکوو لە ڕوانگەی کەرەم و بەخشین و یارمەتی دانی ئاتاج و موحتاجان لە سەردەمانی خۆی دا نێو بانگی دەرکردبوو . بوونی بەڕێزی ئارامبە خشی دڵە دەردە دارەکان ،پەناگای هەژاران و دەست کورتەکان ، و خالی هیوای دەردمەندان بوو . هیچ هەژارێک لە بەر دەرگای ماڵی بەڕێزی بە دەستی بەتال نەدەگەڕایەوە . کەسان باسی تەنگ و چەلەمەی ژیانی خۆی لای بەڕێزی دەکرد چوونکا دەیان زانی مەڵهەمێکە بۆ دڵی ڕەنجاوەی ئەوان .
سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ئیمام حەسەن (ع) لە سەرجەم موسڵمانان و ئازادی خوازانی جیهان پیرۆزبایی دەکا.