May 26, 2019 14:09 Asia/Tehran
  • خۆ لە کارکشانەوەی ترێزا مەی و چارەنووسی نادیاری بێرگزیت

لە سێ ساڵی ڕابردوو دا پرسی کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا بۆتە کێشەیەکی گەورە لەبەردەم حکومەتی خۆپارێزی بەریتانیا . دوای دەست لەکارکشانەوەی دەیڤید کامێرۆن کە پاش گشت پرسی برگزیت لە ژووئیەی دووهەزاروشازدە دا ئەنجام درا، ئێستا ئەوە ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی ئێستای بریتانیایە کە لەبەر نەدۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ جێبەجێ کردنی برگزیت واز لە پۆستەکەی دێنێ.

 پرسی بێرگزیت گرینگترین بابەتە بۆ بەریتانیەکان و داڵغەی سەرەکیشە بۆ یەکیەتی  ئەورووپا.

پاش خۆ لەکار کشانەوەی دەیڤید کامەرۆن دوابەدوای بەڕێوە چوونی گشت پرسی لەمەڕ بێرگزیت لە مانگی ژووئیەی 2016دا، ئێستاکە نۆرە گەیشتووەتە ترێزا مەیی سەرۆک وەزیرانی ئێستاکە کە بەهۆی بێدەسەڵاتی لەمەڕ دیتنەوەی چارەسەرییەک بۆ بەڕێوەبردنی بێرگزیت، لە پۆستەکەی خۆی کشاوەتەوە.

ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی هەینی بیست و چواری ئایار ڕایگەیاند: لەسەرۆکایەتی حکومەت و سەرکردایەتی  حیزبی پارێزگار، دەکشێتەوە  . 

ترێزا مەی لە بەرامبەر نووسینگەی سەرۆک وەزیرایەتیدا بڵاونامەیێکی خوێندەوە و گوتی: ئێستاکە بۆ من دەرکەوتووە کە بەرژەوەندیی بەریتانیا بە هاتنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ، باشتر دابین دەبێت.

 

بەسەرەنجدان بەوەی کە دیار نییە ڕکابەری نێو حیزب بۆ هەڵبژاردنی ڕێبەری تازەی پارتی پارێزکار چەندە دەخایەنێت، بەڵام بە وتەی کارناسان، لەوانەیە هەتا دوو مانگی دیکە، ڕێبەرە تازەکەی پارتی پارێزکار دیاری بکرێت.  سەرباری ئەوە، "بووریس جانسۆن" کە لە گشت پرسیەکاندا لەسەتا 30یی دەنگی نێو حیزبی دەستەبەر کردووە، ئەگەری زیاتری هەیە بۆ وەئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆکایەتی پارتی پارێزکار و سەرۆک وەزیرایەتیی بەریتانیا.

بەردەوامبوونی ڕەوشی نادیار و چارەسەر نەبوونی هەندێک لە ناکۆکیە گرینگەکانی نێوان بەریتانیا و یەکیەتیی ئەورووپا سەبارەت بە بێرگزیت، بووەتە هۆی ئەوەی تا وشداری جیددی لەمەڕ بەردەوامی ئەو ڕەوشە و مەترسییەکانی بێتە ئاراوە.

سەرەڕای ئەو ڕێککەوتنەی وا لە کۆتایی نۆڤەمبەری 2018لە نێوان لەندەن و برووکسێل لەو بوارەدا هاتووەتە ئاراوە، ترێزا مەیی سەرۆک وەزیرانی پارێزکاری بەریتانیا سێ جاران لە بواری پەسەند کردنی ئەو ڕێککەوتنە لە مەجلیسی عەوامدا شکەستی هێنا.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ترێزا مەی بەنیاز بوو پڕۆژەیاسای ڕێککەوتننامەی بێرگزیت لە پاش هەندێ چاکسازی و پێداچوونە بۆ جاری چوارەم بخاتە بەر دەنگی پەرلەمانەوە بەڵام لەپاش چەند کاژێر دەرکەوتبوو کە "مەی" لە نێوخۆی حیزبەوە گوشاری زۆری لەپەیوەندی لەگەڵ خۆ لەکار کشانەوە لەسەرە و ماوەی سەرۆک وەزیرایەتییەکەی ڕوو لە کۆتاییە.

"مەی" لەمبارەوە گوتی: " سەبارەت بە هەلومەرجی چوونەدەر لە یەکیەتیی ئەورووپا دانوستانم کردووە و هەرچیەکم پێ کراوە کردوومە هەتا نوێنەرانی پەرلەمان دەنگی پێ بدەن کەچی ئەنجامێکی نەبوو.

ترێزا مەی بووە قوربانیی ناکۆکی لە چارەنەهاتووی بێرگزیت لە نێوان ئەندامانی پارتی دەسەڵاتداری پارێزکار و ناکۆکی تووندوتیژ لە مەجلیسی عەوام لە نێوان پارتی پارێزکار و پارتی کرێکاردا.

ئەگەری زۆر هەیە کە بووریس جانسۆن وەکوو سەرۆک وەزیرانی تازە کە لاگری بێرگزیت و جیابوونەوەی تۆکمە و تەواوی بریتانیەیە لە یەکیەتی ئەورووپا، سەربکەوێت بەڵام مەزەندەی ئەوەش دەکرێت کە بە هۆی ناکۆکی لە نێوان هەڵوێستە تووندەکانی نیوان دوو پارتی پارێزکار و کرێکار لەسەر بێرگزیت، جانسۆنیش لە پەیوەندی لەگەڵ چارەسەر کردنی کێشەی بێرگزیت هەنگاوێکی ئەوتۆی پێ هەڵناگیرێت.

چوونەدەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئەورووپا کە سەرەتا بابەتێکی سادە و سانای دەنواند، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ئاستەم بوونەکەی زیاتر دەرکەوتووە و ئەم بابەتە لەئێستادا پتر لە ڕابردوو ئاڵۆزکاوتر بووە و کاریگەری سیاسی، ئابووری و ئاسایشیەکەی، بووەتە هۆی پەرۆشی زۆر.

 

 

 

سەرپەیڤ