May 30, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • مامەڵەی سەدە

یەکێک لە گرینگترین کێشەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، گەڵاڵەی مامەڵەی سەدەی دەوڵەتی ترەمپه

یەکێک لە گرینگترین هەڵوێستەکانی دەوڵەتی ترەمپ لە ساڵی 2016 ەوە سەبارەت بە ڕۆژئاوای ئاسیا، گەڵاڵەی مامەڵەی سەدەیە کە بڕیارە کۆبوونەوەکەی لە 25 و 26ی ژووئەنی 2019 لە بەحرەیندا بەڕێوە بچێت. ئەم کۆبوونەوەیە لە سای پاڵپشتیی هەندێک ڕژێمی عەرەبی لە مامەڵەی سەدە و لە چوارچێوەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیدا پلانی بۆ داڕێژراوە.

ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە لە ساڵی 2017ەوە گەڵاڵەی مامەڵەی سەدەی هێناوەتە ئاراوە بە گوشار خستنە سەر عەرەبستان، بەحرەین و ئیمارات تێدەکۆشێت تێچوو و خەرجی ئەم پلانە دابین بکات.

ئەم گەڵاڵەیە بە ڕاشکاوی پاڵپشتی لە لایەنێک دەکات و لە پەیوەندی لەگەڵ بەرژەوەندیی ئیسرائییلدایە و زەرەر و خەساریشی بۆ فەلەستینیەکان بەدوادایە.

لە گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە نەک تەنیا ڕێکاری دوو دەوڵەت ڕچاو نەکراوە بەڵکوو چەند بەشێکی سەرزەویە فەلەستینیەکان کە لە لایان ئیسرائیلەوە داگیر کرابوو ڕادەستی ئەو ڕژێمە دەکرێت.

قودس کە هێمای مێژووی و ئایینیی فەلەستینییەکانە لە دیسەمبەری 2018دا بە پێی بڕیاری ترەمپ بەخشرایە ئیسرائیل، هەر لەم ئاراستەیەدا "ڕیاز مەنسوور" باڵوێزی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژەدان بەوەی کە فەلەستینیەکان گەڵاڵەی ئەمریکی مامەڵەی سەدە بە لایەنگریەکی تۆکمە و تەواو لە ئیسرائیل دەزانن، گوتی: گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە ئەنجامێکی ئەرێنی بۆ فەلەستینیەکان نابێ چوونکە بە داوی پێوەست کردنی هەرچی زیاتری سەرزەویە داگیرکراوەکانە بە ئیسرائیل و هەروەها حاشا کردن لە مافی گەڕانەوەی فەلەستینییەکان بۆ زێدی خۆیان.

لەم پەیوەندیەدا ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ هەزاران کەس لە مامۆستایانی زانکۆ فەرمووی: "ڕێپێوانی ڕۆژی قودس کە بەرگریە لە فەلەستین لە ڕێگەی ئامادە بوونی جەماوەر و خەڵکەوە، هەمیشە هەر گرینگە.

ئەمساڵ ئەم ڕێپێوانە گرینگترە لەبەر ئەو کارە خەیانەت بارانەی وا هەندێ لەو شوێن کەوتانەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەیکەن بۆ جێ خستنی مامەڵەی سەدە، کە دیارە جێ ناکەوێ و قەتیش مسۆگەر نابێت و ئەمریکا و شوێن کەوتەکانی بە دڵنیاییەوە لەم پرسەشدا شکەست دێنن.

دەرکەوتنی بڕگە نوێیەکانی گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە بە تایبەت قەدەغە بوونی ئەرتەش و هەبوونی چەکوچۆڵ بۆ فەلەستینییەکان، بووەتە هۆی وەدیهاتنی هەڵوێستێکی هاوبەش لە نێوان فەلەستینیەکان بۆ نەیارەتی دەربڕین لەبەرامبەر ئەم گەڵاڵە ڕەگەزپەرەستانەوە. هەر لەم پەیوەندیەدا وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین لە ڕاگێندراوێکدا گوتوویەتی گەڵاڵەکەی سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدانە بۆ یاسایی کردنی نیزامی ئاپارتاید و هەڵاواردنی ڕەگەزی لە فەلستینی داگیرکراودا.

پێش ئەوەش جیهادی ئیسلامی و بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس"یش باسی پێکهێنانی بەرەیێکی هاوبەشی فەلستینیان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە

هەر لەم پەیوەندیەدا، تاقمە فەلەستینییەکان هەوڵێکی زۆریان خستووەتە گەڕ تا ژومارێکی زیاتر لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دژی گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە بکەنە هاوڕێی خۆیان، گوشاری دەرەکی و نەیارەتی تاقمە فەلەستینیەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بووەتە هۆی ئەوەی حکوومەتی ئەمریکا پەردەلادان لە گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە وەدوا بخات.

سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینیش گوتی: مامەڵەی سەدە یان مامەڵەی سەرشۆڕی و کۆبوونەوەی ئابووری بەحرەین، هەردووکیان پووچەڵ دەبنەوە.

 

سەرپەیڤ