ناکۆکی لە پەیوەندیەکانی نێوان واشنتۆن و ئانکارا لەسەر کڕینی سیستەمی ئێس 400ی ڕووسی
وشداری ئەمریکا بە تورکیا سەبارەت بە کڕینی سیستەمی مووشکیی S_400 لە ڕووسیا
ئانکارا لە دیسەمبەری 2017دا، گرێبەستی کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس 400ی واژۆ کردووە.
ئەمریکا لە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400ی رووسیا لەلایان تورکیاوە، هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ تا ڕێگە بگرێت بە بەڕێوەچوونی ئەو گرێبەستە.
لەم پەیوەندیەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارنامەیێکی لە ژێرناوی "دەربڕینی پەرۆشی لەمەڕ کۆبەندیی ئەمریکا – تورکیا" ی پەسەند کرد. لەم بڕیارنامەیەدا یاسادانەرانی ئەمریکی داوایان کردووە لە ڕەجەب تەیەب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، خۆی ببوێرێ لە پەرەپێدانی پەیوەندی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا کە لەوانەیە هاوپەیمانی تورکیا و ئەمریکا و لە هەمان حاڵیشدا ڕۆڵی ئانکارا لە ناتۆ بخاتە مەترسیەوەو هەروەها گرێبەستی کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس 400 لە ڕووسیاش هەڵوەشێنێتەوە.
وەزراەتی دەرەوەی تورکیاش بە بڵاو کردنەوەی ڕاگێندراوێک لە کاردانەوە بەرامبەر بە پەسەند کرانی ئەم گەڵاڵەیە لەلایان ئەنجومەنی نوێنەرانی ڤیلایەتە یەکگرتووەکانەوە، ڕایگەیاند: پەسەند کرانی ئەم گەڵاڵەیە دژایەتی لەگەل دۆستایەتی و یەکیەتی دێرینی ئەم دوو وڵاتەدا هەیە.
لەم بڵاونامەیەدا هەروەها گوتراوە: تورکیا بەردەوام پێداگری کردووە لەسەر ئەوەی کە لەبواری جیاوازیی بیروڕای وڵاتانی هاوپەیمان دەبێ لە مافی سەروەری ئەو وڵاتە ڕێز بگیردرێت.
تورکیا سەرباری گوشاری ئەمریکا، هەروا بەردەوامە لەسەر کرێنی ئەو سیستەمە لە ڕووسیا.
مەولوود چاوش ئۆغلووی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژەدان بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەمریکا گوتی: گرێبەستی سیستەمی مووشەکیی ئێس 400 لە نێوان ڕووسیا و تورکیا یەکلایی بووەتەوە و کەس بۆی نییە بە ئانکارا بڵێ کە لە نیوان ڕۆژئاوا و ڕووسیا یەکیان هەڵبژێرێت و هەروەها لە درێژەشدا گوتی: بێتوو ئەمریکا بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەکی ئێس 400، تورکیا بایکۆت بکات، دیارە ئەم وڵاتەش قەرەبووی دەکاتەوە.
بە سەرەنجدان بە رەت کرانەوەی هۆکارەکانی ئاماژە پێکراوی ئەنکارا بۆ کڕینی سیستەمی ئێس 400، واشنتۆن وشداری داوە بێتووو سیستەمی بەرگریی مووشەکی ئێس 400 لە ڕووسیا، رادەستی تورکیا بکرێت، واشنتۆنیش پلانی فێرکاری فڕۆکەوانەکانی ئێف 35ی تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە.
هەر لەم پەیوەندیەدا دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرەملین ، هەنگاوی ئەمریکا لەمەڕ دیاریکردنی هەلێک بۆ تورکیا بە مەبەستی هەڵوشاندنەوەی گرێبەستی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکیی ئێس 400ی لە ڕووسیا و لە باتی ئەوە کڕینی سیستەمی ئەمریکی "پاتریۆت"ی ئیدانە کردووە. پسکۆف پێیداگرتووە کە گرێبەستەکە یەکلایی بووەتەوە و ئەنجامیش هەر بەڕێوە دەچێت.
پێدەچێت پرسی کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس 400 لەلایان تورکیاوە بۆ ئەوە دەبێت کە هەر خۆی بەتەنیا ببێەتە گرینگترین بابەت و کێشە لە پەیوەندیەکانی نێوان ئانکارا و واشنتۆن و داهاتووی پەیوەندی ئەو دووڵاتەی نادیار کردووە.