دووەمین فستیڤاڵی ئەنیمەیشن و بەرنامە بووکەڵەوانیەکانی تلەڤیزیۆن – کرماشان
پارێزگای کرماشان میوانداری دووەمین فستیڤاڵی ئەنیمەیشن و بەرنامە بووکەڵەوانیەکانی تلەڤیزیۆن
دووەمین فستیڤاڵی ئەنیمەیشن و بەرنامە بووکەڵەوانیەکانی تلەڤیزیۆنی ئێران لە بەرواری 18 تا 20ی پووشپەڕ لە شاری کرماشاندا بەڕێوە چوو.
کرماشان پارێزگایێکە بە بارستای زۆر و توانای باڵا لە بواری گەشتیاری، زیارەتی، کشتوکاڵی ، ئاژەڵداری و پیشەسازیدا، خەڵکێکی بوێرو موسڵمانی هەیە کە پترلە 98000 هەزار شەهیدی لە سەردەمی ئینقلابی ئیسلامی و بەرگریی پیرۆزدا پێشکەشی نیزام کردووە.
دووەمین فستیڤاڵی نیشتمانیی ئەنیمەیشن بە دروشمی " ئێرانی زیندوو، کرماشانی جوان" لە بەشی زنجیرە دراما، زنجیرەی ئەنیمەیشنی، کورتە فیلم و فیلمی نیوە درێژ، مۆشن گرافیک و ڤیژوواڵ ئێفێکت و بووکەڵەوانی و 6 بەشی تایبەتی هاوپەیوەند بە دروشمی ساڵ، هەروەها بە تەوەرەی خۆاگری، بەرگریی پیرۆز، شێوازی ژیان، ئابووری خۆڕاگرانە، پەلاماری سیاسی و فەرهەنگی و دەسکەوتە کۆمەڵایەتیەکان و بەرەنگاربوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان بەڕێوە چوو.
یەکێک لە ئامانجەکانی بەڕێوە چوونی ئەم فستیڤاڵە سەرەنجدانە بە خەڵکی ئەو دەڤەرە و شوێنە گەشتیاری و سەرەنج ڕاکێشەکانی پارێزگای کرماشان و هەروەها وەدیهێنانی شادی و یەکگرتنی خەڵک بە سەرەنجدان بە کێشەکانی دوای بومەلەرزە و لافاوەکەی ئەم دواییەی ناوچەکە.
لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هێنان بە دووەمین فستیڤاڵی نیشتمانی ئەنیمەیشن و بەرنامە بووکەڵەوانیەکان، سپاس و پێزانینیش ئاراستەی کەسایەتیە ناودارەکانی کرماشان کرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە ئامادە بوونی دکتۆر عەلی عەسکەری سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ دکتۆر دارابی یاریدەدەری ئەو ڕێکخراوەیە لە کاروباری پارێزگاکان و هەروەها بەڕێز بازوەند پارێزگاری کرماشان و بەرپرسانی دیکە بەڕێوە چوو، ناودارانی جێی شانازی پارێزگای کرماشان سپاس و پێزانینیان پێشکەش کرا.
.لە بەشی یەکەمدا، بنەماڵەی شەهیدان یەحیا شمشادیان، محەمەد سەعید جەعفەری، سەجاد حەبیبی و هاشم، حیشمەتوڵڵا و حەسەن ڕیزوان مەدەنی، بەسەر کرانەوە و ستایشی شەهیدەکانیان کرا
بەشێکی تری ئەو فستیڤاڵە تەرخان درابوو بە سپاس و ستایشی هونەرمەندانی کرماشانی و بەو پێیە، سپاس کرا لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئایەتوڵڵا سەیدمورتەزا نجوومی و عەبدوڵڵا جەواری. فەرەنگیس حەیدەر پوور ئافرەتی بوێری کرماشانی لە سەردەمی بەرگری پیرۆزدا و مەهناز فەتحی نووسەر و بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی پەروەردەی بیر و هزری منداڵان و تازەلاوانی پارێزگای کرماشانیش لەو کەسایەتیانەی دیکە بوون کە لەو ڕێوڕەسمەدا سپاس و پێزانیان ئاراستە کرا.
لەو فستیڤاڵەدا 1530 بەرهەم لەلایان 34 کەس لە نێوبژیکارانەوە تاووتوێ کرا کە 355 بەرهەم دەرچوون بۆ بەشی دوایی و لەوانەش 61 بەرهەمیان خەڵاتی تایبەت و دیپلۆمای شانازی و یادەوەری فستیڤاڵەکەیان پێ گەیشت.