تشرینی یه‌که‌م 29, 2019 00:08 Asia/Tehran
  • ساڵوگەری شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع)  ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان

لە ساڵڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان، ئێرانی ئیسلامی ڕەشپووش و نوقمی خەم و ماتەمە.

ئەمڕۆ سێشەممە سیی سەفەری ١٤٤١ی کۆچی مانگی ڕێککەوتی ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ، ساڵوگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا ع ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهانە.

.ئیمام عەلی بن مووسا ئەلڕەزا(ع) هەر وەک پیغەمبەری ئیسلام حەزەی محەممەد (د.خ) وەکوو یکەی مەعسوومان (ع) ، نیشانە و هێمای ئەخلاقی شەریف و داب ونەریتی عەبدایەتین 

.حەزرەتی ئیمام رەزا ع لە سالی ١٤٨ی کۆچی مانگی لە شاری مەدینە لە دایک بووە ولە دوایین ڕۆژی مانگی سەفەری ساڵی ٢٠٣ی کۆجی مانگی شەهید کرا

ئیمام ڕەزا (ع) لە بیست ساڵ لە تەمەنی پڕخێرو بەرەکەتی ٥٥ ساڵانی خۆیان، ڕیبەری و ئیمامەتی ئۆمەتی ئیسلامیان لە ئەستۆ دابوو. لەو سەردەمە لە سەردەمی پشکووتنی عیلم و زانست بوو، بەڕینۆمایی و بۆچووونەکانی زانستیان دەبوونە هۆی سەرسوورمانیی زانایانی هەموو دینە وئایینە جۆر بە جۆرەکان و هەموان دانیان داناوە لە سەر پلە وپایەی بەرزی زانستی ئیمام ڕەزا (ع).

دەورانی ژیان وئیمامەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا ع دەورانی پەرە سەندنی هۆگری خەڵک بە ئالۆبەیتی عیسمەت وتەهارەت ع وپەرەی بنکە جەماوەریەکانی بنەماڵەی ئالو بەیتە.

لەگەڵ فرەبوون وپەرە سەندنی  هۆگری خەڵک بە ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان ع ، مامون خەلیفەی عەباسی بە پیلان نانەوە ، ژەهری دەر خواردی ئیمام ڕەزا (ع) دا وشەهیدی کرد.

گڵکۆی پاکی ئیمام ڕەزا (ع)  لە شاری مەشهەد ئەمڕۆ میوانداری شینگێڕانی ئێرانی و شینگێڕانی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی ئەفغانستان و پاکستانە.

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە شەووڕۆژی سالۆگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا ع بە ئامادەبوون لە حوسینیەکان ، مزگەوت ، گڵکۆی پاکی لە مەشەد لەباکووری رۆژهەڵاتی ئێران ، مەرقەدی حەزرەتی مەعسومە. س. لە شاری پیرۆزی قوم لە باشووری تاران ، تازیە داری دەکەن .

ڕێکخراوی سەدا وسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران ، هاتنی ساڵوگەڕی شەهادەتی ئیمام ڕەزا ع لە هەموو موسوڵمانان وئازادیخوازانی جیهان سەرەخوشی دەکات.

سەرپەیڤ