کانونی یه‌که‌م 24, 2019 20:39 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لە دایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح(ع)

سبەینێ چوارشەممە٢٥ـی دسەمبەری ٢٠١٩ـی زایینی،ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتیعیسا مەسیح(ع)ـە.

حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) کەلە قورئانی پیرۆز لەو وەکوو ڕووحۆڵڵا ناوبراوە،کوری حەزەرەتی مریەم(س)ـە.

حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) بە گوێرەی تۆرات کتێبی ئاسمانی جووەکان، مزگێنی داوە کە دوای من ڕەسوولیک دێت کەناوی ئەحمەد(حەزرەتی موحەممەد(ص) پێغەمبەری نازداری ئیسلام)ـە.

حەزرەتی عیسا (ع)  لە سەردەمانێک لە دایکبوو کە گرووپە جۆر بە جۆرەکانیی جوولەکە ، پێکەوە کێشە وناکۆکی زۆریان هەبوو.گەورەپیاوانی هۆزی جوو، لەهەر گرووپ و ئەتنێک، بەو پێشبینیانە کەلە پەرتۆکە کۆنەکانی خۆیان دا کۆیان کردبوون، ئاگاداری تایبەتمەندییەکانیی بوون،بەڵام هەر لە سەرەتاوە ،هەموویان لەبیر کرد و بەرەنگاری ئەم پێغەمبەرە مەزنە بوون. سەرەتایش بۆختانیان لە دایکی مەسیح دا ، تا بتوانن دایک و ڕۆڵەکەی بەردەباران بکەن لەپێش چاوی خەڵکی دا. بەڵام دوای قسەکردنی عیسا(ع) لە لانکە دا کە فەرمووی" من بەندەی خودام، خوداوەند کتێبی (ئینجیل)ـی بەمن داوە و منی کردووە بە پێغەمبەری خۆی..." پیلانیی ئەوان پوو وچەڵکرایەوە و دایک ومنداڵەکەی ، هەردوویان ڕزگاربوون.

مەسیحییەکان لە رۆژی  لە دایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) پێغەمبەری گەورەی ئیلاهی ڕێو ڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەبەن کە ڕازاندنەوەی داری کاجی سەوز لە ماڵەکان دا ئاشناترینی ئەم داب ونەریتانەیە بۆ هەمووان.

ساڵی نوێ لەهەموو وڵاتانێک کە رۆژژمێری زایینی بەفەرمی دەناسن،لە یەکەمی مانگی ژەنیڤەری دەستپێدەکرێت.

ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدایکبوونیی پڕ لە بەختەوەری حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) لەهەموو پەیرەوان و ئەویندارانی ئەو حەزرەتە پیرۆز دەکات.

سەرپەیڤ