کانونی دوھەم 01, 2020 09:10 Asia/Tehran
  • ٢٠١٩ ساڵێکی پڕ لە قەیران و ئالۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین

ساڵی ٢٠١٩ لە سیستێمی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناڤین ساڵێکی لێوانلێو لە قەیران،ئالۆزی و ڕووداوگەلێکی جۆر بە جۆر بوو. لەم نێوانە دا ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش ساڵێکی پڕ لە ڕووداو و قەیرانی ڕاپەڕاندووە.

لە سوریا، قەیرانی چەند ساڵەی ئەم وڵاتە هەروا درێژەی بووە .پرۆسەی گۆڕانکارییەکانی سوریا بە لەونێک بوو کە شایەتی هێزو دەستەڵاتیی زیاتر لە ڕابردووی دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتە و لاوازی گرووپەکانی دیکە لەوان تاقمە ترۆریستییەکان بووین.هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری  ڕۆژهەڵاتی  ڕووباری فۆرات و ناوچەکوردنشینەکانی سوریا و پشت کردنی ئەمریکاییەکان لە کوردەکان لەوێنەی گۆڕانکارییە گرنگەکانی دیکە لە باکووری سوریا دا بووە کەبووبەهۆی ئالۆزکاوتربوونەوەی قەیران لەم وڵاتە دا.

لەیەمەن پەلامارەکانی نایاسایی و ناشەرعی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سەعوودی هەروا بەردەوام بووە و لەمنێوانە دا کەسانی بێ تاوان و کەسانی سیڤیل گ یانی خۆیان لەدەستداوە ویان بریندار و هەڵوەدابوونە.مۆقاومەی هێزە جەماوەرییەکان بوو بە هۆی کەلێن کەوتن لەهاوپەیمانی ژێرفەرمانی ڕیاز بە لەونێک کە کاربەدەستە پاوانخوازەکانی سەعوودی نچار کرد داوای وتووێژ بکەن لەگەڵ هێزە جەماوەری و یاساییەکانی یەمەن لەوان حوسییەکان.

لەلوبنانیش شایەتی چەندین حەوتە ناڕەزایەتی  دەربڕینی بەربڵاوی خەڵکی بووین لە سەر شەقامەکان.درێژەی ئەم ناڕەزایەتییانە بوو بەهۆی لەکارکشانەوەی سەعد حەریری لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی.لەم نێوانەیش خۆوەردانی ژمارێک لە وڵاتانی واوەناوچەیی و ناوچەیی بوو بە هۆی قووڵتربوونەوەی قەیرانی لوبنان.

بەڵام تیلئەبیب و چارەنووسی فەلەستینییەکان و بەردەوامی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لەلایەن ڕژیمی زایۆنی و داگیرکردنی سەرزەوینەکانی ئیسلامی،لەچەند دەهەی ئەمدواییە یەکێ لە گرنگترین مەسەلەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین لە ساڵی ٢٠١٩ دا بووە.بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە ئیسرائیل و سەرنەکوتنیی نەتانیاهۆ لەم هەڵبژاردنانە و پاشان چەقبەستووی سیاسی لە گۆڕانکارییەکانی گرنگ بووە،بەردەوامی مۆقاومە و بەرخۆدان و ناڕەزایەتی دەربڕین لەلایەن فەلەستینییەکان و جەختکردنەوە لە سەر خۆڕاگری بەرامبەر داگیرکاران لە وینەی مەسەلە گرنگەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناڤین بووە.

 

سەرپەیڤ