شوبات 20, 2020 13:26 Asia/Tehran
  • زنجیرە درامای باخی سەرهەنگ

باخی سەرهەنگ زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی بوو کەلە ڕیبەندانیی ١٣٩٢ لەکەناڵی تاران بڵاوکرایەوە.هادی(نیما فەلاح) گەنجێکە ،کە خەریکی هەوڵدانە بۆ بڵاوکردنیی یەکەم ئەلبۆمی مووسیقای خۆی.هادی چاوەڕێ وەرگرتنی ئینزنامەی هۆنراوەکانی ئەلبۆمی تازەیەتی تا لە باوکی(موحەممەد مۆتیع)یارمەتی دراوی وەربگرێت.

هادی هۆگری کچێکە بەناوی سەمیرا(ئاناهیتا هێمەتی)بەڵام سەرەڕای نەیاریەتی بنەماڵەی لەگەڵ ئەو دا زەواج دەکات بەڵام ئەم بابەتە لە بنەماڵەی خۆی دەشارێتەوە لەبەر ئەمەی نەکا باوکی ئیتر یارمەتی دراوی پێنەدات بۆ ئەڵبۆمی مووسیقاکەی .

 

هادی دەساڵ پێشتر دەزگیران کچی مامی خۆی شادی(نەستەرەن سالار) بووە بەڵام شادی بۆ وانە خوێندنەوە دەچێتە دەرەوەی وڵات و دەزگیرانەتی خۆی تێکدا؛بەڵام دایکی شادی(مەریەم سەعادەت) و باوکی هادی لەبەر وەسییەتی باوکی خۆالێخۆشبووی شادی پێداگرن لە سەر هاوسەرگیری شادی وهادی.

چەند رۆژ دوای هاوسەرگیری نەهێنی هادی و سەمیرا، شادی دەگەڕێتەوە ئێران و هەمدیسان باسی هاوسەرگیری ئەو و هادی لەلایەن بنەماڵەکانیان دێتە ئاراوە.شادی بە نەهێنی بە هادی دەڵێت ئیتر حەزناکات هاوسەری ئەو بێت و ئەوان بڕیار دەدەن ئەم بابەتە بەئاگاداری بنەمالەکانیان بگەێنن؛بەڵام هادی کە نیگەرانە، نەکا باوکی یارمەتی دراوی پێنەدات،دوای ئەمەی شادی بەهەمووان دەڵێت حەزناکات هاوسەری هادی بێت،واخۆی نیشان ئەدات کە یەکجار دڵشکاو و خەمۆکە. شادی بەمەبەستی تەمێ کردنی هادی و ناچار کردنی بە گوتنی ڕاستییەکان، لەگەڵ دایکی هاودەست دەبێت و وای بۆ دەچێت بیرو ڕای گۆڕدراوە و گەرەکیەتی لەتەک هادی هاوسەرگیری بکات.

 لەم نێوانە دا هادی و سەمیرا بە شێوەی نەهێنی ژیانی هاوبەشی خۆیان لە موڵکی یەکێ لە خزمەکانی دووری باوکی بەناوی باخی سەرهەنگ دەستپێدەکەن.هادی لە باخەکە دا لەگەڵ ڕووحی پیاوێک بەناوی ئەرسەلان(مەجید ساڵحی) بەرەو ڕوو دەبێت کەدەزگیرانی ڕەحمەتولموولووک خاتوون(شەمسی فەزلۆڵڵاهی) خاوەنی باخەکەیە کە لە ڕۆژی زەماوەندی دا تووشی ڕووداوی لێخورین دەبێت و دەمرێت.

هاشم خۆشمەرام: باوکی هادی و هۆدا، شیرینی فڕۆشی هەیە. هاشم خان ئەهلی وتنی شێعرو وهۆنراوەیە و هەست و نەستێکی ناسکی هەیە و شانازی دەکات کە ئەندامی  بنەماڵەی  خۆشمەرامە.

شیرین: دایکی هادی و هۆدا،هاوسەری هاشم خان. خاتوو شیرین منداڵەکانی زۆر خۆشدەوێن و بەردەوام لاگریانە لەهەموو بوارێک دا.

ڕووح ئەنگیز: مامۆ ژنی هادی کەهاوسەری  لە مێژ ساڵە کۆچیدوایی کردووە وبۆ ڕاپەڕاندنی ژیان بووەتە شۆفیری لۆری.ئەو هەر ئێستایش لە کۆمپانیان گەیاند و گواستنەوەیە.

 

کاکە قودرەت: خزمەتکاری باخی سەرهەنگە کە وابیر دەکاتەوە هادی گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکان بووە و بەردەوام پێ دەڵێت  کە" پیاوێکی گەندەڵە" و قودرەت دەزانێت چۆناوچۆن بیکاتە پیاوێکی باش.

 

سەرپەیڤ