هەڵوێستە کۆک و ناکۆکەکان سەبارەت بە رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان لە ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i231478-هەڵوێستە_کۆک_و_ناکۆکەکان_سەبارەت_بە_رێککەوتنی_یەکێتی_و_گۆڕان_لە_ئێراق
نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق لە پاڕڵمانی ئەو وڵاتە وتی: رێککەوتنی یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان، کێشەکانی ئەوان لەگەڵ پارتی کوردستانی عێراق ئاڵۆزتر و قووڵتر دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2016 03:14 Asia/Tehran
  • هەڵوێستە کۆک و ناکۆکەکان سەبارەت بە رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان لە ئێراق

نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق لە پاڕڵمانی ئەو وڵاتە وتی: رێککەوتنی یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان، کێشەکانی ئەوان لەگەڵ پارتی کوردستانی عێراق ئاڵۆزتر و قووڵتر دەکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس زانا سەعید روستایی نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پاڕڵمانی عێراق لە لە وتووێژێک دا لەگەڵ هەواڵدەری عێراقی سومریە نیوز وتی: ئامانج لە واژۆ کردنی رێککەوتن لە نێوان یەکێتی و گۆڕان خۆدەربازکردنیانە لە قەیران کە لەگەڵ پارتی دێموکڕاتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەدی هاتووە.

زانا سەعید روستایی بە باس کردنی ئەوەی کە بزوتنەوەی گۆڕان توانی یەکێتی قایل و ڕازی کا بەو رێککەوتنە وتی: ئەو رێککەوتنە هیچ یارمەتییەک نادات بە چارەسەرکرانی کێشەکانی ئەو دوو لایەنە لە پارتی .

ئەوەش لە حاڵێک دایە کە نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە پاڕڵمانی عێراق وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە یەکێتی و گۆڕان مێژوویەکی هاوبەشی دورودرێژی سیاسی و خەباتیان پێکەوە هەیە وتی: ئەو رێککەوتنامەیە بە قازانجی کوردەکانە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس فەرهاد قادر نوێنەری یەکێتی لە پاڕڵمانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە بزوتنەوەی گۆڕان بەشێکی یەکێتی نیشتمانی بووە و پاشان جیا بۆتەوە وتی: ئەو رێککەوتنە بە قازانجی کوردەکانە و دەبێتە هۆی دەستاودەست کردنی هێمنانەی دەسەڵات و چارەسەرکردنی کێشە ئابوری و نەوتی و پرسی داهاتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.