هاوکاری نیوان ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بواری گەشتیاری
ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بواری گەشتیاری دا "گرێبەست"ی هاوکاریان واژۆ کرد
نادر ڕۆستایی وتەبێژی ڕێکخراوی گەشتیاریی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی سێشەمە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی سومریە نیوزی ئێراق وتی دە کۆمپانیای گەشتیاریی ئێرانی لە چەن ڕۆژی ڕابردووەوە 47 گرێبەستیان لە گەڵ کومپانیاکانی گەشتیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق بە مەبەستی پەرەی پەیوەندیەکانی گەشتیاری واژۆ کرد کە بیست و یەک گرێبەست لە گەڵ کومپانیای گەشتیاری پارێزگای سلێمانیە و بیست و شەش گرێبەستی دیکە لە گەڵ کومپانیاکانی پارێزگای هەولێر لە باکووری ئێراقە .
وتەبێژی ڕێکخراوی گخشتیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق جەختی کرد واژۆی ئەو گرێبەستانە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گرینگایەتی زۆری بۆ چالاک کردنی پیشەسازی گەشتیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق هەیە .