گەڕانەوەی سێ فڕاکسیون لە پێنج فڕاکسیونی کوردستانی بۆ بەغدا
سەرەڕای پێداگریەکانی ڕابردوو بۆ وەرگرتنی گەرەنتی سیاسی و ئاسایشی بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ بەغدا جگە لە دو فراکسیونی یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ، فڕاکسیونەکانی پارتی دیموکرات ،یەکگرتوی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری لە دانیشتنەکانی پارلەمانی نوێنەرانی ئێراق گەڕانەوە بۆ پێتەختی ئەو وڵاتە .
نوێنەرانی فڕاکسیونەکان پارتی دیموکرات ، یەکگرتووی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان کە خاوەنی زۆرترین کورسی کوردەکان لە پەرلەمانی ئێراقن گەڕانەتەوە بۆ بەغدا و لە گەڵ حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش دیدار و وتووێژیان کرد . خەسرەو گۆڕان سەرۆکی فڕاکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق وێڕای ئاماژە بە بڕیاری فراکسیونەکەی و فراکسیونەکانی یەکگرتووی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری لە دانیشتنی پارلەمانی نوێنەرانی ئێراق ئەگەر بگاتە ئاستی پێویست سەبارەت بە نەگەڕانەوەی دو فڕاکسیونی ئیسلامی کوردستانی بۆ بەغدا وتی یەکگرتووی ئیسلامی سەرقاڵی بەڕێوە بردنی کونگرەی سەرانسەریە و کۆمەڵی ئیسلامیش بو بڕیار گرتن سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ پەرلەمان چاوەڕوانی ڕەوتی گوڕانکاریەکانە .