«ژووری بازرگانی پڕۆژەیەک دەداتە حکومەت»کۆنفرانسێکی گەورە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی باس دەکات، لە چارەسەرکردنی پرسی قەیرانی داراییو ئابووریی کوردستان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی وتی، لە مانگی رەمەزاندا پێشانگەیەکی گەورە دەکرێتەوەو نرخی کەلوپەلەکانیش بەدڵی هاووڵاتیان دەبێت، هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد، «بڕیارە لە مانگی داهاتووشدا کۆنفرانسێکی گەورە لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت».
"کەرتی تایبەت رۆڵیخۆی ببینێت"
سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەهەرێمی کوردستاندا، بەهۆی بێ پلانیو نەبوونی پێناسەیەکی روون بۆ سیستمی ئابووریو گرتنەبەری سیاسەتێکی ئابووری هەڵە، رووبەڕووی قەیرانێکی ئابووریی ئاڵۆز بوینەتەوە بێ ئەوەی ئامادەکاری پێشوەختی بۆ کرابێت.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، حکومەت پلانی نەبووە بۆئەوەی کەرتی تایبەت رۆڵی خۆی ببینێت لە ئابووریی کوردستاندا، بۆیە ئێمە وەک ژووری بازرگانی بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە پڕۆژەیەکی تایبەت بەو پرسە ئامادە بکەینو ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکەین، بەو هیوایەی سوودی لێوەربگیرێت.
سیروان محەمەد وتیشی: «حکومەت دەبێت بەشێک بێت لە رێکخستی ئابووریی وڵاتەکەمانو هاوکات دەبێت کەرتی تایبەتیش رۆڵی خۆی ببینێت لە بواری گەشەکردنی ئابووریدا».
ناوەڕۆکی پڕۆژەکە:
پڕۆژەکەی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی پێکدێت لە دانانی رێگەچارەکان وەک بەشداری ژوورە بازرگانیەکان لە پڕۆسەی گرتنی بڕیاری ئابوری و هەروەها گەشەدان بە پیشەسازیو بووژانەوەی کشتوکاڵو پشتیوانی بازرگانیو پێشخستنی گەشتیاریو خزمەتگوزاریەکانو رێکخستنەوەی باجو گومرکو تەندەرو گرێبەستەکان. هەروەها وزەو پترۆکیمیاو هاتۆچۆ و گواستنەوەو بیناسازیو بانکوکەرتی کارەباو ژینگەو زانکۆو هاوکات رێکخستنەوەی مووچەو هەیکەلی کارگێڕی حکومەتو شەفافیەتی سەرچاوەکانی داهات.
لە پڕۆژەکەی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیدا، کە خۆی لە 46 پەڕەدا دەبینێتەوە، بە دوورو درێژی باس لەهەموو چارەسەرەکان کراوە، بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا کە هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە.
کردنەوەی پێشانگەیەکی گەورە:
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا، سەرۆکی ژووری بارزگانیو پیشەسازی سلێمانی مزگێنیەکی بە خەڵکی سلێمانی داو رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا پێشانگەیەکی گەورە دەکرێتەوەو نرخی کەلوپەلەکانیش بەدڵی هاووڵاتیان دەبێت، هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد، «بڕیارە لە مانگی داهاتووشدا کۆنفرانسێکی گەورە لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت».
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بارزگانیو پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانو دابینکردنی پێداویستییەکانی ماڵ، بەنرخێکی هەرزانو گونجاو، بەتایبەت بۆ مانگی رەمەزان، پیشانگایەکی نێودەوڵەتی دەکەنەوە.
وتیشی: «بۆ ئەو مەبەستە داوایان لە کۆمپانیاو بازرگانەکان کردووە، کاڵاو شمەکانیان لەو پێشانگە نێودەوڵەتیەدا نمایش بکەنو بەنرخێکی گونجاو بە هاووڵاتیانی بفرۆشنو لە بەرامبەریشدا دەیان کۆمپانیاو بازرگان ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بەشداریی لەو پێشانگایەدا بکەن».
سەبارەت بە کەرتی کشتوکاڵیش باسی لەوەکرد، بۆ زیاتر پێشخستنو گرنگیدان بەو کەرتە، رۆژی چواری مانگی داهاتوو کۆنفرانسێکی گەورەی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ بە ناونیشانی