پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر حەشارگەکانی پەکەکە لە باکوری ئێراق
بنکەی پەکەکە لە باکووری ئێراق جارێکی تر کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنکەی فەرماندەیی سوپای تورکیا ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە ڕۆژی یەکشەممە دوابەدوای بەدەست هێنانی زانیاری لە هەڵس و کەوتی پەکەکە ، ناوچەکانی سینات و خافتانین لەباکووری ئێراقیان بوردومان کرد .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هاوکات لەگەڵ ئەم ئۆپراسیۆنە بنکەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئاوەدانی پارێزگەی ماردین لە باشووری تورکیاش بوردومان کرا.
رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە وتاردانی دا لە نێو کۆڕی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئەستەمووڵ وتی : ئۆپراسیۆن بەدژی پەکەکە لە ناوخۆ و دەرەوە هەتا پاکتاو کرانی تۆکمەوتەواوی ئەم پارتە درێژەی دەبێت .
سەلاحەدین دەمیرتاش ڕێبەری هەدەپە ی تورکیاش لە کاردانەوە بەرامبەر وتاردانی ئەم دواییەی ئەردوغان لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی جمهوریەت رایگەیاند : بەم هەڵوێستە سەربازییە، هێڵی پێوەندیی کوردەکان لەگەڵ تورکەکان بە توندی زیانی وێ کەوتووە و ئەگەری چارەسەربوونیشی کەمە.
سوپای تورکیا دوابەدوای هەڵوەشێندرانی ئاگربەس لەگەڵ پەکەکە بەجاران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بە بەزاندنی سنوری ئاسمانیی ئێراق، باکوری ئەم وڵاتەیان بوردومان کردووە کە ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەغدا .