هێرشی داعش لە بادۆش تێکشکێنرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i232504-هێرشی_داعش_لە_بادۆش_تێکشکێنرا
ئەفسەرێک لە هێزی تایبەتیی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، هێرشێکی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش تێکشێنراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2016 13:27 Asia/Tehran
  • هێرشی داعش لە بادۆش تێکشکێنرا

ئەفسەرێک لە هێزی تایبەتیی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، هێرشێکی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش تێکشێنراوە .

ئەفسەرێک لە هێزی تایبەتیی یەکی پێشمەرگە ی کوردستانی عیراق، ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، داعش هێرشی هێنایە سەر میحوەری بادۆش لە هەردوو گوندی عەوێنات و مەلا عولیا، دوای شەڕێکی قورس و دەستەویەخە، پێشمەرگەکانی هێزی تایبەتیی یەک، توانییان سێ هامەری داعش بتەقێنەوە کە بۆمبڕێژ کرابوون، بە مەبەستی خۆتەقاندەنەوەیان بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هێزی پێشمەرگە توانییان هێرشی داعش تێکبشکێنن و هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانیش لەم شەڕەدا بەشدار نەبوون.

بە پێی هەواڵێکی دیکەوە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئۆپراسیۆنێک دا کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێکراوە توانی ناوچەگەلێکی زۆر لە بەشی شەڕتێکەوتوی خازر لە ڕۆژاوای هەولێر ئازاد بکەن. هەروەها هێزی پێشمەرگە توانی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە گوندی ستراتژیکی وردک و گوندەکانی مفتیە، زاراخاتونی گەورە و بچووک، تەل ئەسودی گەورە و چمەکور ، پاشگەز بکاتەوە.