پێشمەرگەنۆ گوندیان لە مووسڵ لە جنگ داعش رازگار کرد
هێزەکانی پێشمەرگە دوای ئازاد کردنیی نۆ گووند لە جنگ داعش ، کۆتاییان داوە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پریس تی ڤی ، ئەنجوومەنی ئاسایشتی هەرێمی کوردستان رۆژی دوو شەممە بە بڵاوکردنیی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەئامانجە گرینگەکانی خۆی گەییشتووە و بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هاتووە .
بە گوێرەی ئەو بەیاننامەیە ، ئۆپەراسیۆن بە بەشداری نیزیک پێنج هەزار و پانسەد میلیشیا پێش مەرگە و بەپشتیوانیی پەلامارەکانی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی ئەنجام دراوە . سەرکەوتن لەم ئۆپەراسیۆنە بووەتە هۆی ئازاد کردنیی ناوچەیەک بە بەرینایی سەد و بیست کیلومەتر ی چوار گۆشەیە .
ئەم ناوچەیە لە نیزیکی "خازر" و نیزیک ڕێگای سەرەکی نێوان مووسڵ و ناوچەی "هەولیر" لە باکووری ئێراق دایە . لەم ئۆپەراسیۆنە دوو ڕۆژەیە نیزیک سەد و چل ترۆریستی داعشی کوژراون و چواردە ترۆمبیلی بۆمب ڕیژکراوە لە ناوچوون . چوار کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە یش لەم ئۆپەراسیۆنە دا کوژراون و سی و چوار کەسی دیکەیش بریندار بوون . ئەم نۆ گوندە لە هاوینی ٢٠١٤ زایینی لە لایەن تاقمی ترۆریستی داعشەوە داگیر کرابوون .