وتووێژی کوردەکان بۆ گەڕانەوەی نوێنەرانیان بۆ پەرلەمانی ئێراق
بەیان سامی عەبدوڕەحمان نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئەمریکا وتی : نوێنەرانی کورد خەریکی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی بغدا سەبارەت بە گەڕانەوەیان بۆ پەرلەمانی ئێراقن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک ، عەبدوڕەحمان پێداگری کرد لەسەر دەوری کارتێکەری نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێراق و وتی : ئێستاکە باسی سیاسی بەربڵاو لەسەر ڕێککەوتنی سیاسی سەبارەت بە گەڕاندنەوەی نوێنەرانی کورد لە ئارادایە و پێویستە بیرلە داهاتووش بکەینەوە .
ناوبراو وتیشی : نوێنەرانی هەڵبژێردراوی کوردەکان لە پەرلەمانی ئێراق دەبێ ڕێزیان لێ بگیردرێ ، توندوتیژی بەرامبەر هەندێ لەوان بۆ هەموومان مایەی نیگەرانی بووە .
لەیازدەی گوڵانی ئەمساڵ و دوابەدوای پەلاماری ناڕازیان بۆسەر پەرلەمانی ئێراق و نەیارەتی جیددی لەگەڵ یاسادانەرانی کورد، هێزی پێشمەرگە نوێنەرانی کوردیان ڕزگار کرد و بە کردەوە کاری ئەوان لە پەرلەمان وەستاوە .
شیاوی باسە شاندێک لە بەغداشەوە حەوتەی ڕابردوو سەردانی هەولێری کرد بوو هەتا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی کوردەکان بۆ پەرلەمان هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێ .
قەیرانی سیاسی ئێراق مانگەکانی ڕابردوو پەرەی سەندووە و گێرەوکێشەی سیاسی ، خەڵکی ئەم وڵاتە شەڕ تێکەوتووەی ماندوو و وەڕەز کردووە.